کانونی یه‌که‌م 06, 2019 19:06 Asia/Tehran
  • دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق

دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق دەربڕی بەردەوامیی پشتگری کردنی خەڵک لە مەرجەعییەت، درێژەی ھاوکاریی نێوان حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشت بۆ خەباتی دژی بەرماوەکانی داعش و دامرکانەوەی توندوتیژی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەیە.

جەماوەری بەغداو بڕێک لە شارەکانی باشووریو ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ھەینی بۆ دووھەمین ڕۆژی بەردەوام خۆپیشاندانێکیان بە مەبەستی پشتگریی کردنن لە مەرجەعییەتی ئایینیی ئەم وڵاتەوە شەرمەزار کردنی دەستوەردانەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی بەرپا کرد.

خۆپیشاندەران پارچەنووسگەلێکیان بۆ پشتگری کردن لە «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بەرز کرد بووەوەو ھێندێک دروشمیشیان بۆ پشتگری کردن لە بەڕێزی ھەڵدا.

خۆپیشاندەرانی عێراقی ھەروەھا کۆمەڵێک دروشمیان بۆ ڕەت کردنەوەی کرداری تێکدەرانە بەرز کردەوەو ئاڵای ئەمریکاو ڕژێمی زایونییان لە مەیدانی تەحریردا سووتاند.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکە لەگەڵ دەست و پێوەندە تێکدەرو دزە کردووەکانی سەربە حیزبی ھەڵوەشاوەی بەعس لە خۆپیشاندانەکانی ئاشتی خوازانەی خەڵکی ئەم وڵاتە دژایەتییان کردو ھێندێک دروشمیان بۆ پشتیوانی کردن لە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بەرز کردەوە.

خاڵی دەستپێکی خۆپیشاندانەکە لە شەقامەکانی «فەلەستین»،« حەبیبیە» و «شەعب» بەرەو مەیدانی «تەحریر» بووەو خۆپیشاندەران پارچەنووسگەلێکیان بۆ پشتگری کردن لە «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق پێ بووەو ھێندێک دروشمیشیان بۆ پشتگری کردن لە بەڕێزی بەرز کردووەتەوە.

لەم ئاراستەیەدا عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتووڵڵا سەیید عەلی سیستانیش لەمیانەی گوتارەکانی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی کەربەلا دا دیسانەوە پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی ئاشتی خوازانەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە عێراق دا.ناوبراو بە ڕاشکاوی جەختی لەوەش کردەوە کە نابێ بیانوو بدرێتە دەست ئەو کەسانەی کە نایانهەوێ لە عێراق دا چاکسازی بکری.

خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکرا. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان. کەچی بەعسییەکان و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و بڕێک لەو ڕەوتە لادەرانەی کە لە لایەن ڕۆڵگێڕانی دەرەکی و بە تایبەت ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و عەرەبستانی سەعودییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق بەرەو توندوتیژیی نێو شەقام و بازاڕ پاڵ پێوە دەنێن.

ھەر لەم پەیوەندییەدا، شێخەکانی تیرەو ھۆزەکانی پارێزگای کەربەلاش داوایان لە دام و دەزگا ئاسایشتییەکان کرد کە تەگبیری ئاسایشتی بۆ تەواوی ئەو کەسانە بەکار بھێنن کە بەنیازی تێکدانی ئاسایشتن و لە بەرامبەردا پشتگری لەو ناڕازییانە بکەن  کە بەشێوەی ئاشتیانە داوای مافە یاساییەکانی خۆیان دەکەن.

ئەم شێخ و پیاوماقوڵانەی تیرەو ھۆزەکانی پارێزگای کەربەلا ڕاشیانگەیاند کە، لە سەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە نەھێڵن لە ئاراستەی پاراستنی سەقام و ئاسایشتی شاری کەربەلا،خەڵکی پارێزگاکانی دیکە لە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە، بێنە نێو ئەم شارەوە.

لە ھەمان کاتدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە درێژەی چالاکییەکانی ئەم دواییەیان دژی تاقمی تیرۆریستی داعش، ئەمڕۆ شان بە شانی ھێزە لەشکری و ئاسایشتییەکانی دیکەی عێراق ھەڵمەتێکیان لە باشووری سامەڕە ھەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەددین دەست پێ کرد بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە لە بوونی چەتەکانی داعش ڕابماڵن.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت: زانیارییەکی ڕێک و پێک و تەواوی لە بارەی شوێنی خۆحەشاردانی دەست و پێوەندەکانی داعش لەم ناوچانەدا دەست کەوتووەو ھەر لە بەر ئەوەش ئەو ھەڵمەتانەی دەست پێ کردووە.

دام و دەزگای ھەواڵگریی عێراقیش باسی گرتنی سەرکردەیەکی ھەڵکەوتەی داعشی کردووە لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق.

ئەم تیرۆریستە لە بەرپرسانی ئاسایشتیی داعش بووە کە بە پێی بڕیاری ماددەی چواری تیرۆریزم لە بەر پەیگەڕ بووە.

«حەمید یاسری» سەرکردەی لەشکری ئەنسارولمەرجەعییەی سەربە حەشدی شەعبیش باسی ئەوەی کردووە کە سەرکردە تازەکەی تاقمی تیرۆریستی داعش فەرمانی بە چەتەکانی ژێردەستی داوە کە ناوچەی ھێرشبردن و مۆڵگەکانیان بگوازنەوە بۆ پارێزگای نەینەواو لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق.

«حەمید یاسری» سەرکردەی لەشکری ئەنسارولمەرجەعییەی حەشدی شەعبی وتووشیەتی: پەیامی سەرکردە تازەکەی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ تەواوی چەکدارانی داعش کە لە «مەکحول»، «حەمرین» و «عەلاس»دا مۆڵ دراون ئەوە بووە کەخۆیان بگەیەننە«جزیرەتولحەزەر»و وەک شوان و مەڕدار خۆیان لە قەڵەم بدەن.

بە قسەی یاسری ئامانجی داعش لەم کارە ئەوەیە کە چەتەکانیان نەکەونە بەر ھەڵمەتی ئاسمانی و بتوانن «جزیرەتولحەزەر» دا ھەمیسان خۆیان ڕێک خەنەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕووی داوە کە لە ئەنجام دا ئەندامێکی ھێزەکانی پۆلیس بریندار بووە.

سەرپەیڤ