ئامادەبوونی کازمیی لە بنکەی حەشدی شەعبی و رێزگرتن لە رۆڵی لە ئاسایشی عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی رابردوو ( 16 ی ئایار ) لە بنکەی رێکخراوی حەشدی شەعبی چاوی کەوت بە فالح فەیاز سەرۆک ئەم رێکخراوە و حەشدی شەعبیی بە شانازیەک بۆ عێراق زانی .
رێکخراوی جەماوەریی حەشدی شەعبیی ساڵی 2014 دوای فەتوا مێژووییەکی ئایەتوڵڵا سیستانی دامەزرا . ئەم رێکخراوەیە لە دۆخێکدا دامەزرابوو کە عێراق لە ئەنجامی خەیانەتی ھەندێ کەسی نێوخۆیی و داکۆکیی ھەندێ وڵاتی بیانی رووبەڕووی ھێرشی تیرۆریستانی داعش ببووەوە و یەک لە سێی خاکی ئەم وڵاتەی داگیر کردبوو .
حەشدی شەعبی لە 6 ساڵی رابردوودا نیشانی دا بە پێچەوانەی ھەندێ کەس و لایەنی خایینی نێوخۆیی کە پشتگرییان لە ھاتنی داعش کرد ، پێبەندی پاراستنی یەکپارچەیی عێراقە و لە سەر دابین بوونی ئاسایشی خەڵک حەخت دەکاتەوە .
بنەمای ئایینزایی و تێڕوانینی نیشتمانیی و دژایەتی کردنی حەشد لە گەڵ ئاسایشی ھاوردەیی کە ھەندێ وڵاتی موددەعی عەرەبیی ڕەچاوی دەکەن ، وایکرد ناحەزانی نێوخۆیی و یبانی ھەوڵی نەھێشتنی ئەم رێکخراوە عێراقیە بدەن .
ھەر لەم ئاڕاستەیەدا رابەران و ئەندامانی ئەم رێکخراوە جەماوەریە راستەوخۆ کەوتنە بەر بۆردومانی فڕۆکە جەنگیە ئەمریکیەکان و حکومەتی تیروریستی ئەمریکا کە نمونەی ئاشکرای ئەم تاوانکاریە ، تیرۆر و شەھید کردنی ئەبوومەھدی موھەندس ، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکا بوو .
ئێستاش دیداری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ فالح فەیاز سەرۆکی رێکخراوی حەشدی شەعبی کە یەکەم دیداری ئەوە لە کاتی بە دەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق و دەبەرکردنی جلکی حەشدی شەعبی نیشان ئەدات سەرۆک وەزیرانی نوێ ئاگاداری جێگە وپێگەی حەشد لە داڕشتی سەربازیی و ئاسایشیی ئەم وڵاتە و ھەروەھا لە لای مەرجعیەتی دینیی شیعەکانی عێراقە .