May 30, 2020 15:09 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی دژی نەژادپەرستیی لە ئەمریکا

ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە لە کاردانەوە بە کوژرانی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس ئاڵۆزیی تێکەوتووە .

لە چوار رۆژی رابردوودا شارە جیاجیاکانی ئەمریکا لە مینیاپۆلیسەوە تا نیۆیۆرک ، لە ئاتلانتاوە تا هیۆستۆن و لە میلواکی تا لۆس ئانجلێس ، خۆپێشاندانانی گەورەیان بەخۆوە بینیوە .

ئەوەی کە ئەم رۆژانە لە ئەمریکا رادەبوورێ ، تەنیا توڕەیی شارومەندان لە خنکێندرانی جۆرج فلۆید شاروومەندی رەش پێست لە ژێر ئەژنۆی پۆلیسێکی سپی پێستی مینە سووتا نیە ، بەڵکوو تەقینی تووڕەیی چەند سەد ساڵە لە نایەکسانیی و هەڵاواردنی بە سیستمکراو لە دژی رەنگین پێستان و کەمینەکان لەم وڵاتەدایە .

لە ساڵانی رابردوودا بە هۆی گەشەی کەناڵەکانی دەنگوباسی سەربەخۆ و چالاکیی شارومەند - هەواڵنێران ، دەرەتانی زانیاری گەیاندنی بەرفراوانتر و بەدیهێنانی یەکدەنگیی زیاتر لە نێوان ناڕازیان رەخساوە .

لەبەر ئەوەش بزووتنەوەی ناڕازیانەی " گیانی ڕەشەکان بایەخی هەیە " لە نێو ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی ئەمریکی لەوان سپی پێستان برەوی سەندووە .

یەک لانەبوونەوەی کێشەی قووڵی نەژادی لە ئەمریکا ، بۆ جارێکی دیکە ئەم وڵاتەی تووشی ئاڵۆزیی سیاسی و کۆمەڵایەتی کردووە  کە بە لەبەرچاوگرتنی نالەباربوونی رەوشی ئابووری لە ئەنجامی گشتداگر بوونی ڤایروسی کۆرۆنا ، مەترسی جددیتر بۆ  تەکووزی و سەقامی کۆمەڵایەتی لەم وڵاتەدا بەدی دێنێ .

سەرپەیڤ