شوبات 04, 2021 04:10 Asia/Tehran
  • جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر ڕێزنان لە جێ و شوێن و ڕۆڵی ئافرەتان لە ئیسلام و نیزامی کۆماری ئیسلامی دا

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی :ڕوانگەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئافرەت، ڕوانگەیەکی ڕێزمەندانەیە،لە کاتێکدا کە ڕوانگەی باوی ڕۆژئاوا ڕوانگەیەکی کاڵایی و ئامێرانەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە گەڵ کۆمەڵێک لە مەدیحەبێژانی ماڵباتی پێغەمبەر(د_خ)، وێڕای پیرۆز کردنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی زەھرا(س) و ڕێزنان لە پلەوپایەی ئافرەت و دایک و ھەروەھا ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) و دەیەی پیرۆزی فەجر وتی: لە ئیسلام دا ژن و پیاو لە ڕووی بایەخی ئیلاھی و مرۆڤییەوە جیاوازن، ھەڵبەت لە دیارە لەپاڵ ئەرکی ھاوبەش، ھەر کامە لە ژن و پیاو ئەرکێکی تایبەتیشیان ھەیە و ھەر لە بەر ئەمەشە کە خوداوەندی تاقانە داڕشتی جەستەی ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ئەرکە تایبەتیانە خولقاندووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پڕوپاگەندەی ڕۆژئاواییەکانی لە بارەی ئەمەی کە گوایە ئیسلام و باڵاپۆشی ئیسلامی ڕێگرە لە بەردەم گەشەی ئافرەت بە درۆیەکی ئاشکرا زانی کە بەڵگەش بۆ ناڕاست بوونی، ڕەوشتی ئافرەتان لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەڕێزی وتیشی: لە ئێراندا لە ھیچ بڕگەیەکی مێژوویی ھەتا ئەم ڕادەیە ئافرەتی خوێندەوار، چالاک لە بواری جۆربەجۆری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ھونەری، زانستی، سیاسی و ئابووری بوونی نەبووەو تەواوی ئەمانەش لە سای کۆماری ئیسلامی مسۆگەر کراوە.

ئافرەتان وەکو نیوەی حەشیمەتی وڵات و ھێزی کاراو ھەڵسوڕاوی کۆمەڵگا ڕۆڵێکی گرینگ لە بوارەکانی زانستی، ڕۆشنبیری، ئابووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردە دەگێڕن. ئەم جوڵانەوە ڕوولەپێشە ھەمان ڕاستییە کە ڕابەری باڵای شۆڕش جەختیان لە سەر کردو ئا لەم ڕوانگەیەوە پڕوپاگەندەی ڕۆژئاواییەکانیان لە بارەی ئافرەتان لە کۆمەڵگای ئێران بە چەواشەکارانەو درۆیەکی ئاشکرا زانیوە.

ڕوانگەی ڕەخنەگرانەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ شێوەڕوانینی ڕۆژئاوا بۆ ئافرەتانیش ھەر لە سەر بنەمایەکی ڕاستەقینەی حاشا ھەڵنەگرە.

«ئانیکا فلێنزبۆرگ» لە ھەڵسوڕاوانی بواری مافی ئافرەتان لەم بارەیەوە دەڵێت: زۆرێک لە ئافرەتان لەم کۆمەڵگایانەدا ناوێرن باسی ئەوەی بەسەریان دێت بکەن و پێی شەرمەزار دەبن و ھەر لە بەر ئەمەش بێ دەنگەی لێ دەکەن. ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئامادەن لە بارەی ھەڵس و کەوتێکی توندوتیژەوە قسە بکەن کە بەدژیان بەکار دێت.

بە ئاوا ڕوانگەیەوە، ئەوانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھەڵس و کەوت و ڕوانگەی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە ئافرەتان دەبێ بکرێتە سەرمەشقێک بۆ وڵاتانی دیکەش.

وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بارەی ئافرەتانەوە دروشمی جوان و چەواشەکارانەی زۆر ھەڵدەدەن، لە کاتێکدا کە کەسایەتی و بەھا ئاکارییەکانی ئافرەتانیان وەک نیوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەنێو بردووە.

بە پێداگرتن لە سەر تەواوی ئەم ڕاستیانەیە کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە: ئێمە شانازی بە ڕواتنگەی ئیسلام دەکەین و و لە بەرامبەر ئاوڕدانەوەی ڕۆژئاوا لە ئافرەت و شێوازی ژیانیان سەرلەبەر سکاڵاو ناڕەزامەندین.

سەرپەیڤ