باڵادەستیی خۆڕاگری فەلەستین لە شەڕی دژی ئیسراییل
لە گەڵ دەسپێکی دوھەمین حەوتە لە دەستدرێژیی دڕندانەی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و کاردانەوەی سەخت و بێوێنەی گروپە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە ، کاربەدەستانی ئەم رژێمە و بەڵکوو لاگرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بە سەختیی تووشی حەپەساوی و سەرلێشاوی و شۆک کردووە .
پەلامارە شێتانە و ھەڵبەت دڕندەکانی رژێمی زایۆنی لە رۆژانی رابردوودا ، بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و ماڵ و بینای شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ، وێڕای ئەوەی کە خوو وخدەی نامرۆیی و دڕندەی ئەم رژێمە بۆ چەندەمین جار پێشانی خەڵکی جیھاندا ، نیشانەی باڵادەستیی بێوێنەی خۆڕاگریی فەلەستین و شکستی ھێنانی سەرشوڕانەی ئیسراییلە لەم رووبەڕووبوونەوە نایەکسانە .
بە پێی ھەواڵەکان کوژراو برینداران لە نێو دانیشتوانی زایۆنیست زۆر زیاتر لەوەیە کە میدیاکان و بەرپرسانی فەرمیی ئیسراییل رایدەگەیەنن ، بە جۆرێک کە ژماری کوژراوان و برینداران گەیشتوەتە سەدان کەس .
جیا لەوە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان لە ترس و تۆقانێکی بێوێنەدان و زۆرێک لە فڕۆکەخانە و ناوەندە ئابووریەکان و دمەزراوە کۆمەڵاتیەکان پەکیان کەوتووە .
کەوابوو سەرباری سانسۆری زۆر توندی میدیاکان لە ئیسراییل ، کاردانەوەی بە ھەڵەداوان و شێتانە نیشانەی زەبری قورس و کاریگەرە لە رژێمی زایۆنی دراوە .
نیشانەیەکی دیکە نیشانەی باڵادەستیی بێوێنەی خوڕاگری لە بەرامبەر ئیسراییلە لەم شەڕە ناجوامێرانەدا ، کاردانەوەی لاگرانی رژێمی زایۆنی لە ئاستی جیھانیە کە لە راگەیاندنی یەکیەتیەوە بگرە تا ھەڵکردنی ئاڵای ئیسراییل لە سەر دامودەزگا حکومەتیەکان و پێوەندیی پەیتا پەیتای کاربەدەستانی باڵای ئەوان لە گەڵ کاربەدەستانی زایۆنی تا ھەنگاوی بە ھەڵەدەوانی ئەمریکا بۆ پێشکەش کردنی موشەکی خاڵپێک بە ئیسراییل تێکڕا باس لە راستیەکی تاڵ دەکەن بۆ ئیسراییل .