حوزه‌یران 23, 2021 01:44 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئازادیی ڕادەربڕین ــــ ماڵپەڕەکانی تەوەرەی خۆڕاگری داخران

دادپەروەریی ئەمریکا کەناڵ و میدیاکانی تەوەرەی خۆڕاگری، داگری بنکەی ئێنتێڕنێتیی فەرمیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق، ئاژانسی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە و کاف میدیای عێراق، ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعالەم، پرێس تی ڤی،ئەلمەسیرەی یەمەن، ئەللۆءلۆئی بەحرەین، فەلەستین ئەلیەوم و ئەلکەوسەری ترازاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عێراق لەم ڕۆژانەدا بە شێوەیەکی تایبەتی کەوتووەتە بەر پەلاماری شەڕێکی میدیایی ڕێکخراو کە ھەوڵ دەدات کەشی ئەم وڵاتە بەرەو تێکشێواندن و توندکردنەوەی ناکۆکییە ئەتنیکییەکان و ئاژاوەنانەوەی نێوخۆیی و کپ کردنوەی دەنگی خۆڕاگری پاڵ پێوە بنێت.

پێشتر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی سەربە ئەمریکا بە تایبەت «فەیسبوک» دەنگی دادخوازی و خۆڕاگریی بە بانگەشەی یەک نەگرتنەوەی لەگەڵ پێوەرەکانی ئەمریکی کپ کردبووەوە، ئەمەش بابەتێک بوو کە ناڕەزامەندیی عێرڕاقییەکانی لێ کەوتبووەوە.

وەزارەتی دادپەروەریی ئەمریکاش لە ھەنگاوێکی مەبەستمەنددا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی توندتر لە مارسی ٢٠٢١ گەڵاڵەی داخستنی پەڕەی تاقمە خۆڕاگرەکان لەوانە گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق و بزوتنەوەی ئیسلامیی نوجەباء و ھاوکات لەگەڵ ئەوانەش داخستنی بنکەکانی نزیک لە خۆڕاگری بۆ وێنە «ئەلئیتیجاە»، ھەواڵدەریی «ئەلمەعلومە» و کەناڵی میدیایی خۆڕاگریی دەست پێ کردووە ھەتا ڕێگربێ لە بەردەم بیسترانی دەنگی خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق دا.

ئەم ھەنگاوانەی ئەمریکا لە بەرنگار بوونەوەی ئازادیی ڕادەربڕین لە عێراق، ھاوڕەوتە لەگەڵ بایکۆتی کەسایەتییەکانی ڕەخنەگری واشێنگتۆن، پیاوانی خۆڕاگری و کاربەدەستانی بەرپرس لە دەوڵەتی عێراق لەوانە «فالح فەییاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی تاقمی جیھادی_سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەق ، «ئەکزەم کەعبی» سکرتێری گشتیی نوجەباء و «ھادی عامری» ڕێبەری تاقمی سیاسی پەرلەمانیی فەتح و دەیان کەسایەتیی دیکە.

زۆرێک لە ڕەوتە سیاسیەکانی عێراقیش وایان پێ باشتر بووە کە خۆیان لە قەرەی نەدەن ھەتا بە قسەی چاودێران پشتیوانە دەرەکییەکانیان لە سەروبەندی ھەڵبژاردەکانی عێراق لە دەست نەدەن. بەڵام بە پێچەوانەوە تاقمە خۆڕاگرەکان و ھەڵسوڕاوانی کۆمەڵایەتیی لایەنگری خۆڕاگری ھەوڵیان داوە ھەتا ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشە میدیاییە دەگمەنە، ئامادە بوونی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوازی جۆربەجۆر بۆ وریاکردنەوەی خەڵک زیاتر بکەن.

سەرپەیڤ