کانونی دوھەم 04, 2022 15:12 Asia/Tehran
  • سه‌ردار سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی ئاشتی و به‌رگری

له‌ دیدی حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌، له‌به‌ر بوونی سه‌ردار سوله‌یمانی، بابه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌نگینی سه‌ده‌ و فوو کردن به‌ بابه‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ رژێمی داگیرکاری زایۆنی رووبه‌ڕووی رێگری شێلگیرانه‌ بووبووه‌وه‌.

بە قەڵەمی : مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی

مه‌هدی شوشته‌ری - سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی

سه‌رداری شه‌هید حاجی قاسمی سوله‌یمانی نمونه‌یه‌کی دیار بوو له‌ په‌روه‌رده‌کراوانی قوتابخانه‌ی ئیسلام. بێ گومان هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ پڕبه‌هاکانی ئه‌و شه‌هیده‌ ئازیزه‌ بۆ جیهانی ئێسلام و موسوڵمانان و سته‌ملێکراوانی جیهان له‌ مێژوودا تۆمار کراوه‌ و بێ شک به‌ باشه‌ یادی ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌که‌نه‌وه‌. تایبه‌تمه‌ندیه‌ ده‌رکه‌وتووه‌کانی سه‌ردار سوله‌یمانی له‌ ڕووی که‌سایه‌تی تاک و مرۆڤیه‌وه‌، تواناکانی له‌ رووی فه‌رمانده‌یی و به‌ڕێوبه‌رێتی سه‌ربازی، زیره‌کی ئه‌و له‌ بواره‌ ستراتیژیه‌کان و رۆڵی بێ وێنه‌ی له‌ به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ ناوچه‌که‌دا ئه‌وی خسته‌ ریزی یه‌کێک له‌ دیارترین و ناسراوترین فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌کانی جیهان؛ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای زۆریک له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ نایابه‌کانی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌، ره‌نگه‌ بگوترێت که‌ گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی شه‌هید سوله‌یمانی بریتی بوو له‌ پاڵپشتی به‌رده‌وام و کاریگه‌ری به‌ڕێزیان له‌ سته‌ملێکراوان له‌ هه‌ر دین و ئایین و گه‌لێک له‌ هه‌مبه‌ر سته‌مکاران و داگیرکه‌ران و هه‌روه‌ها وه‌ستانه‌وه‌ له‌ ئاست سیسته‌می سوڵته‌ی جیهانی به‌ رابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا و دژایه‌تی رژێمی سته‌مکاری زایۆنی. شه‌هید سوله‌یمانی له‌م شاڕێیه‌دا بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌یه‌ک بوو که‌ ساڵه‌های سالأ سه‌رمه‌شقی خه‌باتکاران و شۆرشگێڕانی رێگه‌ی به‌رگری ده‌بێت.

سه‌ردار سوله‌یمانی له‌به‌ر رۆشنایی وانه‌ و ڕێنه‌ماییه‌ ئیسلامیه‌کان دا، به‌رگری له‌ سته‌ملێکراوانی جیهان به‌بێ ره‌چاوکردنی هاوڵاتی بوون و قه‌ومی بوون و دین و مه‌زهه‌ب به‌ ئه‌رکی خۆی ده‌زانی. ئه‌و ته‌نها سه‌ر به‌ ئێران و جیهانی ئیسلام نییه‌ به‌ڵکو سه‌ربه‌ ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تیه‌. له‌ قۆناغی تاریکی دروست بوون و فراوانبوونی تیرۆریزمی ته‌کفیری داعش له‌ عێراق و سوریا، سه‌ردار سوله‌یمانی رۆڵی دیار و فه‌رامۆش نه‌کراوی له‌ به‌ره‌ی شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ دژی تیرۆریزم گێڕا. ئه‌و له‌م ره‌وته‌دا خه‌می مرۆڤایه‌تی، دادپه‌روه‌ری و حه‌قانیه‌تی هه‌بوو و به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که‌ هه‌وڵی یارمه‌تیدانی موسوڵمانی ده‌دا چی له‌ شیعه‌ و چی له‌ سونه‌ ، به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ له‌ خه‌می پاراستن و پاڵپشتی کردن بوو له‌ مه‌سیحی و یه‌زیدیه‌کان و که‌مایه‌تیه‌ ئایینیه‌کانی دیکه‌. ئاماده‌بوونی ئه‌و له‌ به‌ره‌ی جه‌نگی دژی تیرۆریزم دا له‌ جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت دا قه‌تیس نه‌بوو.

ئه‌و له‌ هه‌ر شوێنێک دا که‌ داوای یارمه‌تی ده‌کرا، ئاماده‌ ده‌بوو؛ رۆڵی نایابی ئه‌و فه‌رمانده‌ ئازایه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و شکستی پڕۆژه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌تی داعش له‌ دیمه‌شق و حمص و لازقیه‌ و حه‌له‌ب و نبل و الزه‌هرا و ره‌قه‌ و...هتد له‌ سوریا تاکو به‌غدا و ئامرلی و موصل و مه‌خمور و شه‌نگال و جه‌له‌ولا و ... هتد له‌ عێراق بۆ هیچ که‌سێک شاراوه‌ نییه‌ و که‌سایه‌تیه‌ به‌ ویژدان و بێداره‌کان دان به‌و راستیه‌دا ده‌نێن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت شه‌هید سوله‌یمانی به‌ "فه‌رمانده‌ی ئاشتی" له‌ ناوچه‌که‌ دابنرێت.

دابین کردنی ئاسایش و ئاشتی گه‌وره‌ترین خزمه‌تی شه‌هید سوله‌یمانی به‌ گه‌لانی ناوچه‌که‌ بوو.خزمه‌تێکی دیکه‌ی روونی شه‌هید سه‌له‌یمانی بریتی بوو له‌ پاڵپشتی کردن له‌ له‌ گه‌لانی ناوچه‌که‌ و شۆڕشگێڕان و خه‌باتکارانی گروپه‌کانی به‌رگری له‌ لوبنان و فه‌له‌ستین له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی داگیرکاری زایۆنی. له‌م روانگه‌یه‌وه‌ به‌ حه‌ق نازناوی "شه‌هیدی قودس" و "فه‌رمانده‌ی به‌رگری" یان به‌ شه‌هید سوله‌یمانی به‌خشیوه‌. له‌ دیدی حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌، له‌به‌ر بوونی سه‌ردار سوله‌یمانی، بابه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌نگینی سه‌ده‌ و فوو کردن به‌ بابه‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ رژێمی داگیرکاری زایۆنی رووبه‌ڕووی رێگری شێلگیرانه‌ بووبوویه‌وه‌؛ له‌م رووه‌وه‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا نه‌ ته‌نها دیارترین که‌سایه‌تی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵکو هزری تیۆری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرکردنی وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن رژێمی زایۆنیه‌وه‌ تیرۆر کرد. تیرۆرکردنی سوله‌یمانی و شه‌هید کردنی به‌ڕێزیان له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه‌ ته‌نها کارێک نه‌بوو بۆ له‌ناوبردنی که‌سایه‌تیه‌ک به‌ڵکو کرده‌وه‌یه‌ک بوو بۆ له‌ناوبردنی سیمبول و جیلوه‌ی بیری دژه‌ ئه‌مریکایی- دژه‌ زایۆنی.

ئه‌ڵبه‌ت ئه‌نجامدانی وه‌ها تاوانێک هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژی بوو له‌ نێوان ده‌یان هه‌ڵه‌ی دیکه‌ی ستراتیژی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان دا چونکه‌ به‌ تیرۆرکردنی سه‌ردار سوله‌یمانی، قوتابخانه‌ و بیری ئه‌و نه‌ ته‌نها زیندوویه‌تی و مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست نادات به‌ڵکو ئێستا ره‌هه‌ندی جیهانی زیاتری له‌خۆ گرتووه‌. سه‌ردار سوله‌یمانی سیمبولی قوتابخانه‌ و بیرێک بوو که‌ بڕوای وابوو ته‌نها کار بۆ رێگری کردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و زایۆنیزم به‌سه‌ر چاره‌نوسی حکومه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌که‌وه‌ بریتی بوو له‌ یه‌کگرتوویی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ و به‌رگری له‌ هه‌مبه‌ر پڕۆژه‌ و پیلانه‌کانیان دا. له‌م ڕووه‌وه‌ شه‌هید سوله‌یمانی گرنگیه‌کی ستراتیژی به‌ سه‌روه‌ری گه‌لانی ناوچه‌که‌ ده‌دا. بۆیه‌ ئه‌و به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ به‌هێزکردن و سه‌روه‌ری گه‌لانی ناوچه‌که‌ ده‌دا.  ئێستا دوو ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری نامه‌ردانه‌ی سه‌ردار سوله‌یمانی و فه‌رمانده‌کانی به‌ره‌ی به‌رگری و ئازادی تێده‌په‌ڕێت.

به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م تاوانه‌ بێ وه‌ڵام نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوان نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌بێت له‌ به‌رده‌م دادگای دادپه‌روه‌ری دا دادگایی بکرێن و وڵامگۆ بن. کاردانه‌وه‌ فراوانه‌کانی خه‌ڵک له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی زۆرێک له‌ که‌سایه‌تیه‌ ناسراوه‌ سیاسی و یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ی تاوانکارانه‌ی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ تیرۆرکردنی سه‌ردار سوله‌یمانی و هاوڕێکانی به‌ روونی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ ئه‌مریکا له‌پێش هه‌موو شتێک له‌ به‌رده‌م دادگای ویژدانه‌ بێداره‌کانی جیهان دا ئیدانه‌ کراوه‌. کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ فه‌رمی سود له‌ هه‌موو توانا سیاسی، یاسایی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی خۆی له‌ ئاست به‌دواداچوونی یاسایی و دادگایی کردنی بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌رده‌گرێت و مافی گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شایسته‌ له‌ تاوانکارانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکات.

سەرپەیڤ