ئادار 18, 2022 16:09 Asia/Tehran
  • دوایین گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، ھێرش کرانە سەر فڕگەی «لۆیۆ»و سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژھەڵات

دوایین گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی ئۆکرانیا دەربڕی ئەوەیە کە فڕگەی «لۆیۆ» لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کەوتووەتە بەر ھەڵمەتی موشەک.

ڕووسیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە وێڕای وشداری دان لە بارەی پاوانخوازیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی(ناتۆ) لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ھێندێک پێشنیاری لە بارەی گەرەنتیی ئاسایشتی ئایە ئەمریکاو ناتۆ، کەچی ئەو پێشنیارانەی ڕەت کرانەوە.

ھاوکات لەگەڵ داخوازیی بەردەوامی ئۆکرانیا بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆو وەرگرتنی یارمەتیی چەندین ملوێن دۆلاریی لە ڕۆژئاواییەکان، ھێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی فڤریەو بە فەرمانی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەستی پێ کرا.

پێکدادانەکان لە ئۆکرانیا ھەروا بەردەوامەو ئەمڕۆ زیاتر لە بیست ڕۆژ وەپشت سەر دەنێت.

«ئاندری سادوی» سەرۆکیس شارەوانیی «لۆیۆ» ئەو شارەی کە باڵوێزخانەی ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لە کییەفەوە گوێزراوەتەوە بۆی، وتوویەتی: ڕووسیا ھێندێک ئامانجی لە گردوپەڕی فڕگەی ئەم شارەدا پێکاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی «ڕۆیتێرز» موشەکەکانی ڕووسیا ڕۆژی ھەینی داویانە لە گردوپەڕی فڕگەی شاری «لۆیۆ» بەڵام ھیچ زیانێک لە خودی فڕگەکە نەکەوتووە.

ھاوکات بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس، ڕادەی بوردومانەکان لە «ماریۆپۆل» لە چاو دە ڕۆژی ڕابردوو بووە بە دوو ھێندە. وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیاش ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیاو ھێزە یەکگرتووەکانی دیکەی مۆسکۆ لە ئێستادا لە ناوەندی شاری «ماریۆپۆل» خەریکی پێکدادانن، بە پێی ڕاگەیاندنی ھیەواڵدەریی فەرەنسا، سوپای ڕووسیا ھەروەھل جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ھێزەکانی ڕووسیا لە ئێستادا سەدس نەوەدی ماریۆپۆلیان کۆنترۆڵ کردووە.

ھاوکات ڕووسیاش بە بەرزایی ناوچەکانی  «لۆھانسک»و «دۆنتێسک» کە خوازیاری جیا بوونەوە لە ئۆکرانیان و پشتیوانی لە ھێرشەکانی ڕووسیا دەکەن، ناوچەی دژە فڕینی ڕاگەیاندووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی «لۆھانسک»و «دۆنتێسک»یش ڕایانگەیاندووە کە ھێزەکانی ئۆکرانیا ناوچەگەلی سڤیلی ئەم دوو کۆمارییەیان کردووەتە ئامانج کە ئەمەش کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ