ئادار 20, 2022 19:04 Asia/Tehran
  • سی ئای ئەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرقاڵی ڕاھێنانی ھێزەکانی ئۆکرانیا بووە

ڕێکخراوەی سیخوڕیی ئەمریکا لە ساڵانێک لەمەوبەرەوە بە شێوەی نھێنی خەریکی ڕاھێنانی سوپای ئۆکرانیا بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕاشا تودەی، بە پێی ئەو بەڵگانەی لە لایەن یاھونیوزەوە دەرکەوتوون، ڕێکخراوەی سیخوڕیی ئەمریکا«سی ئای ئەی» لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەشێوەیەکی نھێنی سەرقاڵی ڕاھێنانی ھێزە تایبەتییەکانی سوپای ئۆکرانیا بووە.

ئەم بەڵگانە وا دەردەخەن کە لەم ماوەیەدا، ئەمریکا ئۆکرانیای بۆ دوژمنایەتی و بەرنگار بوونەوەی مۆسکۆ ھان داوە. ئەمریکا ھەر لە سەردەمی سەرھەڵدانی بشێوی لە ئۆ کرانیاو وەلانرانی «ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە ملیاران دۆلار کەرەستەو تفاقی جەنگیی خستووەتە بەردەستی کییەف.

بەڵگەکان دەربڕی ئەوەن کە کۆمەڵێک لە ئەندامانی «سی ئای ئەی» کە ھێزەکانی ئۆکرانیایان ڕاھێناوە لە درکێندرانی ئەم زانیارییانە نیگەران بوونە.

ئەرکی نھێنیی «سی ئای ئەی» لە ئۆکرانیاو ناردرانی چەک و چۆڵی ئەمریکی بۆ ئەم وڵاتە وا دەردەخات کە واشێنگتۆن ھەر لە ھەوڵیشەوە بە دووی وەڕێ خستنی شەڕێکی بریکارانەی دژی مۆسکۆ بووە.

سەرباری تەواوی نیگەرانییەکان، ئۆپراسیۆنی «سی ئای ئەی» بۆ توندڕەوان لە ئۆکرانیا ساڵانێکی دوورودێژ بەردەوام مایەوەو ئەمریکا بە بێ گوێ دان بە تێچووە ماددی و مرۆڤییەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا ئەم وڵاتەی بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی بەکار ھێنا.

سەرپەیڤ