جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر بەرھەمھێنانی زانستی بنەمایی و چاکسازی لە کاروباری ئابووری
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە قسەکانی ڕۆزیی کەمی ساڵی تازەی ١٤٠١ی کێچیی ھەتاوی لەگەڵ جەماوەری ئێران، تیشکی خستەسەر بابەتگەلێکی گرینگی ھاوپەیوەند بە پرسی ئابووریی ئێرانەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بۆ چاکسازیی کاروباری ئابووریی وڵات دەبێ لێبڕاوانە بەرەولای ئابووریی زانست بنەما ھەنگاو ھەڵبگیردرێت، وتیشی: دەست ڕاگەیاندن بە پێشکەوتنی دادگەرانەو چارەسەریی دەستکورتی، بەس لە ڕێگای ھێزمەند کردنی وەبەرھێنانەوە مسۆگەر دەبێت و ئەگەر بە وەبەرھێنانی زانست بنەما وەبەرھێنان ھێزمەند بکەین، ئەم ئامانجە گەورەیەش وەدی دێت.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی وێڕای وەبیرھێنانەوەی پێداگرتنی ساڵی ڕابردووی لە ڕۆژی یەکەمی ساڵ دا سەبارەت بە خۆبواردن لە گرێ دان و بەستنەوەی ئابووریی وڵات بە بایکۆتەکانی ئەمریکاو وتانی ئەم قسەیەی کە ھەتا بایکۆت مابێ دۆخەکەش ھەروا دەبێ، وتیشی: بەختەوەرانە سیاسەتی تازە لە وڵات دا ئەوەی دەرخستووە کە دەکرێ سەرباری بوونی بایکۆتەکانی ئەمریکاش پێشکەوتن دەستەبەر بکرێت، بازرگانیی دەرەکی برەوی پێ بدرێت و گرێبەستی ناوچەیی مۆربکرێ و لە بواری نەوت و بابەتگەلی دیکە دەستکەوت بەدی بھێندرێت.
پرسی ئابووریی زانست بنەما،سەرنجدان بە وەبەرھێنان و بارستاییەکانی نێوخۆیی لەو بابەتانەن کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بەردەوام لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە جەختی لەسەر کراوەو بەڕێزی لە سەر پێویستیی سەرنجدانی بەرپرسان و لەبەرگرتنی ڕێگاچارەی کردەیی بۆ نەھێشتنی گرفت و ئالنگارییەکان و ھەروەھا خێراکردنەوەی ڕەوتی پێشکەوتنی وڵات لە ھەموو بوارێکدا جەختی کردووە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە لە ڕێبەندانی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی کەوتووەتەبەر گوشارو تەوژمی جۆربەجۆری سیاسی، ئابووری، کلتووری و سەربازیی دوژمنانەوە. لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەش دا ئەمریکا دوای تێکشکانی لە پێشگرتن بە پێشکەوتنە زانستییەکان و پەرەسەندنی دەستەڵاتی نیشتیمانی و ناوچەیی ئێران، ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران ڕاگەیاند کە ئامانجگەلی جۆربەجۆر لەوانە لاوازکردنی ئابووری و دروست کردنی ناڕەزامەندیی لە نێو خەڵک دا پێ و شوێن دەگڕت.
ئەم ھەل و مەرجە گرینگایەتیی وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەرنجدانی بە بڕشتانە بە بارستاییە بەرفراوانە نێوخۆییەکان و جێ و شوێنی ژیۆپۆلۆتیکی ئێران لە ناوچەکەو بەکارھێنانی لە ئاراستەی گەشەو شکۆمەندیی ئابووریی وڵات زیاتر دەردەخات.
بەم پێیە بە سەرنجدانی گرینگایەتیی ئابووریی وڵات لە ھەل و مەرجی بایکۆت و فەکتەرەکانی کارتێکەری، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە وتە نەورۆزییەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵبژاردنی ناوی جۆربەجۆری ئابووری لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردووو ھەروەھا دروشمی ساڵی ١٤٠١ وتی: ھۆی ئەوەی کە ئەمساڵیش ناوو دروشمی ئابووری ھەڵبژێردرا، گرینگایەتیی تەوەرەیی بابەتی ئابووری و ھەروەھا ئالنگارییە ئابوورییەکان لە دەیەی نەوەددایە کە دەرباز بوون لێی پێویستمەندی تەگبیر، مردەوەو جوڵانەوەی دروستە.