نیسان 29, 2022 09:54 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیھانیی قودس، ڕۆژی ڕابوونی جیھانی ئیسلامە

ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢ ڕێککەوت لەگەڵ نۆھەمی بانەمەڕ و ٢٧ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٣ ی کۆچیی مانگی ڕۆژی جیھانیی قودسە.

دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەر دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕۆژی جیھانیی قودس ناودێری کراوە ھەتا موسڵمانانی سەرتاسەری جیھان ڕق و بێزاریی خۆیان لە سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی زایونی رابگەیەنن.

ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە قەرموویان: ڕۆژی قودس بەس ڕۆژی فەلەستین نییە، ڕۆژی ئیسلامە، ڕۆژی قودس، جیھانییەو ڕۆژێک نییە کە تەنیا تایبەتی قودس بێت،ئەم ڕۆژە ڕۆژی بەرھەڵستی چەوساوەکان لە ھەمبەر چەوسێنەرانە.

دیارە کێشەی فەلەستین گرینگترین کێشەی جیھانی ئیسلامە. کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکو سەردەلیلەی داکۆکی لە گەلانی چەوساوەی جیھان بەردەوام داکۆکی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین بە پرسێکی سەرەکی دەزانێ و پێ لە سەر بنەمای مافی چارەی خۆنووسین لە لایەن فەلەستینییەکان و خاوەنە سەرەکییەکانی ئەم سەرزەوینە دادەگرێت.

لەم ڕووەوە ڕۆژی جیھانیی قودس جوڵانەوەیەکی نەک ھەر تایبەت بە ئیدانەکردنی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی، بەڵکو نیشانەی ڕابوونی ئوممەتی ئیسلامی لە ھەمبەر پیلانە جۆربەجۆرەکانی ئیستیکبارو لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکاو ئیسرائیل و ھاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدایە.

ھەموو ساڵێک بە گەییشتنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، موسڵمانانی ڕۆژووگر لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیھان، بە بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس ، ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن.

ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس لە ئێستادا ھاوکات لەگەڵ فەلەستین و ئێران لە وڵاتانی دیکەی جیھانیش دا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ