May 11, 2022 12:22 Asia/Tehran
  • خەونی تورکیا بە فرۆشتنی «ئێف_١٦»ـەوە

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە جەنگەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئانکاراو واشێنگتۆن، بە ئاواتی فرۆشتنی «ئێف_١٦» یە لە پاش مۆڵەت وەرگرتن لە ئەمریکا.

ڕووداوی کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی دژی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ئاڵۆزی لە نێوان ئانکاراو واشێنگتۆن. پێداگرتنی تورکیا بۆ کڕینی ئەم سیستێمە موشەکییە سەرباری نەیارەتیی ئەمریکا، ڕق ھەستانی کۆشکی سپیی بەدواوە بوو. ئەمریکییەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کڕینی «ئێس_٤٠٠»، پرۆژەی چێکردنی ھاوبەشی فڕۆکە «ئێف_١٦»ی لە تورکیا ھەڵوەشاندەوەو تەنانەت ئامادەی فرۆشتنی ئەم فڕۆکەشەڕکەرە بە ئەمریکا نین. بەڵام وادیارە وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھەروا ھیوای بە مۆڵەت وەرگرتن لە واشێنگتۆن و ناردن و فرۆشتنی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکییانەیە.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەم دواییەدا نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کۆنگرێسی لە مانگی مارس دا بە جێگای ھیوا زانی و وتی: ئانکارا بە ھیوایە واشێنگتۆن مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی «ئێف_١٦»ی بۆ دەرکات.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھاوکات وتووشیەتی: ھەڵوێستی واشێنگتۆن لە ھەمبەر ئەم بابەتە ھەروا بە ناڕوونی ماوەتەوە.

«باب مەندێز» سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەمریکا ماوەیەک لەمەوپێش دژایەتیی خۆی لەگەڵ فرۆشرانی قڕۆکە شەڕکەرەکانی «ئێف_١٦» بە تورکیا ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە، ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیاو یۆنان، چەندین جار ڕاوەدوونانی ئاسمانیی لێ کەوتووەتەوە. لەو تێگیرانە ئاسمانییەدا «ئێف_١٦»کانی سەربە سوپای تورکیا بە ئاسانی لە بەرامبەر فڕۆکەشەڕکەرەکانی «ڕافال»ی فەرەنسیی سوپای یۆنان شکستیان ھێناوە. لەم ڕووەوە تورکیا ناچارە کۆفڕۆکەکانی «ئێف_١٦»ی خۆی نۆژەن کاتەوە.

 

سەرپەیڤ