May 15, 2022 14:03 Asia/Tehran
  • بەخەڵکی کردن و دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی یارانەکان، پلانی گرنگی ئابووریی حکومه‌تی ئێرانه 

بە خەڵکی کردن و دابەشکردنی دادپەروەرانەی یارانەکان پرۆژەیەکی ئابووری گرنگە کە حکومەتی ئێران بە ئامانجی زیادکردنی توانای کڕینی گروپە لاواز و ھەژارەکان و بەرەنگاربوونەوەی دەرچوونی سەرمایەی نیشتمانی لە ڕێگەی قاچاخەوە دەستیپێکردووە.

دابینکردنی بە تەواوەتی کەلوپەلی پێویستی خەڵک و پێدانی هاوکاریی بژیوی بە بنەماڵەکان بۆ ماوەی دوو مانگ دوو هەنگاوی دەستبەجێی حکوومەتی ئێرانە بۆ باشتر جێبەجێکردنی ئەم پلانە ئابوورییە گرنگە.

پێدانی یارانە ( سوبسید) کان یەکێکە لە پرسە هەرە پڕکێشەکانی ئابووریی وڵات کە لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتە جیاوازەکان پشکێکی بەرچاو لە بودجەی ساڵانەیان لە شێوەی یارمەتی ئاشکرا و شاراوە بۆ کەرتە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان و بەکاربردن تەرخان کردووە. مەبەست لە پێدانی یارمەتییەکان دەتوانێت بۆ زیادکردنی ئاسوودەیی و ئاسایشی خۆراک بۆ خەڵک بە تایبەت هەژاران و بەرەوپێشبردنی تەندروستی کۆمەڵگا و ئامانجەکانی دیکەی وەک پاراستنی  بەرھەم و کەلوپەلی ناوخۆیی و هیتر بێت.

له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای جیهان دا، به‌هۆی پرسی کۆرۆنا و به‌تایبه‌تی شه‌ڕی ئۆکرانیا، کێشه‌ی زۆر له‌ دابینکردنی که‌لوپه‌لی پێویست بۆ خه‌ڵک به‌تایبه‌تی گه‌نم و رۆن هه‌یه‌.

نرخی گەنمی جیهانی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ٤٠ بەرزبووەتەوە و ئەگەر حکومەت وەڵامی گونجاوی نەدابا

یەوە، جیاوازیی نێوان نرخی ئاردی سوبسید بۆدراو و نرخی گەنم لە وڵاتانی دراوسێ دەیتوانی کێشەی جددی دروست بکات و ئەو ئاردە بە قاچاخ بکرێت .

لەم هەلومەرجەی ئێستادا میدیای رۆژئاوا  کە بە بودجەیەکی زۆر بەنیازی دروست کردنی ئاژاوەیە، هەوڵدەدەن بە کارکردن لەسەر بیروزەینی جەماوەر زانیاری نادروست بدەن بە بەردەنگەکانیان و  بۆ بەلاڕێدابردنی رای گشتیی بەپێی ئامانجە پێشوەختە دیاریکراوەکانیان مامەڵە بکەن .

 میدیا بەرھەڵستکارەکان هەوڵ دەدەن بە چەواشەکاریی بەردەنگان  بترسێنن و پلانی ئامانجدارکردنی سوبسیدەکان لە ئێران لە بنەڕەتدا نوشوستی ھێناو دەربخەن .

ئۆپۆزسیۆن و میدیاکانی رۆژئاوا، لەوانە بی بی سی، مەن و تۆ، دەنگی ئەمەریکا، رادیۆی فەردا، کە هەمیشە پیلان دادەڕێژن و هەواڵ و زانیاری ناڕاست لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاودەکەنەوە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئامانجە سیاسییەکانیان، ئەمجارەیان بە پێدانی  زانیاریی نادروست هەوڵەکانیان دوو هێندە  کردووە  تا پرۆژەکەی حکومەت بخەوشێنن و ناڕەزایەتیی لە نێو جەماوەردا ساز بکەن .

 

سەرپەیڤ