حوزه‌یران 07, 2022 13:11 Asia/Tehran
  • ھەوڵی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پاسادانی داگیرکردنی سووریا

ھێرشە ھەڵەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم ھەروا بەردەوامە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی دەوڵەتی ئانکارا بە تایبەت خودی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا وەک ھۆکاری سەرەکیی ئەم ھێرشانە ھەروا بە نیازی پاسادانی ئەم سیاسەتە ھەڵەیەیە.

«ئەردوغان» لە ئاراستەی پاسادانەکانی بانگەشەی کردووە کە، بەشەکانی باکووریی خاکی سووریا ناوچەی ھێمنی تورکیایەو نایەوێ کەس بۆ دەوڵەتی تورکیا گرفتێک ساز بکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە، ئانکارا ئەو بوارگە تیرۆریستییەی کە بڕیار وابوو لە سنوورەکانی باشووری تورکیا پێک بێت، لە قەواخی ئۆپراسیۆنەکانی «قەڵغانی فۆرات»، «چڵە زەیتون» ، «کانیاوی ئاشتی» و «پەنجەی قفڵ» لە نێو بردووە.

دیارە وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی داگیرکردنی سەرزەوینی دوو وڵاتی دراوسێ بە تایبەت سووریا نەک ھەر پاسادانێکی گونجاو نایەتە ئەژمار ، بەڵکو بیانوویەکیش دروست دەکات بۆ توند بوونەوەی گرفتەکانی داھاتووی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا. چونکو ئەگەر لە داھاتوودا سووریاش دەستەڵاتێکی سەربازیی ھێزمەند پەیدا بکات، لەوانەیە بەشێک لە ناوچە سەرسنوورییەکانی تورکیا وەک ھەرێمی ھێمنی خۆی چاو لێ بکات.

لە ڕاستی دا دەبێ بوترێت کە ئەم سیاسەتە نادروستە نابێ لە ئاستی وڵاتانی ناوچەکەو جیھان پەرە بیتێنێ و لەم ئاراستەیەدا وتەکانی «ئەردوغان» وەھا لێک دەدرێتەوە کە تورکیا لەوانەیە تەواوی ئەو وڵاتانەی کە دەستەڵاتێکی سەربازیی کەمتریان ھەیەو یان بە کێشەی نێوخۆییەوە تێوە دەگلێن، بخاتە بەر ھێرش و شاڵاوی خۆی.

سەرپەیڤ