حوزه‌یران 15, 2022 21:57 Asia/Tehran
  • لێدوانی نادۆستانەی فواد حسێن ، ئێران پێویستە ڕاشکاو بێت یان عێراق ؟

وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی نوێ دا کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ده ستوەردان لە کاروباری نێو خۆی عێراق تۆمەتبار کرد و ئیدعای کرد پێوەندییەکانی ئێران وعێراق لە قۆناخی "بێدەنگی" گەییشتۆتە قۆناخی"ڕاشکاوانە".

 واوێدەچێت لێدوانی فوئاد حسێن لەبارەی ده ستوەردانی ئێران لە کارو باری نێو خۆی عێراق هاوپێوەندە بە چەقبەستوویی سیاسی کە لە ئۆکتۆبری ڕابردووەوە تا ئێستا لەم وڵاتە دا تەشکی گرتووە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە جاران لە بارەی چەقبەستوویی سیاسی ئێستای عێراق دوو هەڵوێستی دووپاتکردۆتەوە.

سەرەتا  ولەهەمووان گرنگتر ئێران خوازیاری پاوەجێی وئاسایشی عێراقە و دووهەم ئەمەی کە ئێران بەردەوام جەختیکردووە لە سەر پێویستی وتووێژ لە نێوان ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق بۆ چوونە دەر لە چەقبەستوویی سیاسی .

ده ست تێدابوونی  ئێران لەم چەقبەستووییه  سیاسیه، ئیدعایەکە، کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیی و میحوەری سازانی ناوچەیی دیته ئاراوه .   فوئاد حسێن لە بارودۆخێک ئیدعای ده ستوەردانی ئێران لە کاروباری نێو خۆیی عێراق دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا هیچ پێگەیه کی  سەربازیی لە عێراق دانییە و باسی ده ستوەردان دەبێ  وڵاتێکی وەک ئەمریکا بگرێتەوە.

لەلایەکی ترەوە،حەسەن نازم، وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاری عێراق لە هەینی ڕابردووەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ئێران بوو و لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار وچاوپێکەوتنی بووە و جەختیکردووە لە سەر پێویستی پەرەی پێوەندیی  دوو قۆڵی لە نێوان تاران و بەغدا.

ڕاستیی پێوەندییەکانیی ئێران و عێراق و ڕەوتی گشتی ئەم پەیوەندییانەیش بەم شێوەیە و لێدوانی نادۆستانەی فوئاد حسەین نیشاندەری شێوازی ڕوانینی بەغدا لە حەنای تاران نییە بەڵکوو زۆرتر لەهەمووشتێک سەرچاوەی لە بیروبۆچوونی تاکە کەسی و تاڕادەیەک حیزبیی ئەو گرتووە.

سەرپەیڤ