ته‌مووز 03, 2022 19:29 Asia/Tehran
  • لەو دیوی لێدوانەکانی فواد حوسێن سەبارەت بە نێوبژیکاریی عێراق لە نێوان ئێران و میسر و ئوردن

  لێدوانەکانی ئەم دواییەی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ تۆڕی ئەلعەرەبی سعودی سەبارەت بە نێوەندگیریی ئەو وڵاتە لە نێوان ئێران و میسر و ئوردن، لە ھەندێ لایەنەوە جێگای تێڕامانە .


نابراو کاتێکدا ئەم قسانەی کردووە کە هیچ کام لەم سێ وڵاتە هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە و پێش ئەوەش هیچ هەواڵێک بڵاونەکراوەتەوە کە ئاماژە بەوە بکات کە هەوڵێکی لەو شێوەیە لەلایەن عێراقەوە دراوە، و لە بنەڕەتدا پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ میسر و ئوردن لە ماوەی ساڵانی ڕابردووو دەیەکانی ڕابردوو تا ئەو ڕادەیە نەبووە کە پێویستی بە دروستکردنی نێوەندگیری و گرژی هەبێت، و هەرچەندە لە جەمسەرگیری ناوچەییدا لە پۆلی جیاوازدا بوون، بەڵام هەرگیز ڕووبەڕووی یەکتر نەبوونەتەوە، و لە ڕاستیدا سەرەڕای  جیاوازیی سیاسی و تێڕوانینی جیاواز، کاریان نەگەیوەتە کێشە و رووبەڕووبوونەوە . 
سەرەڕای وەها پاشخانێک، جێگەی پرسیارە کە لەناکاو لێدوانێکی لەو شێوەیە لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی عەرەبی سعودیە بدرێت و لە ڕاستیدا ئەوەی شایەنی تێڕامانی زیاترە، ڕەنگدانەوەی ئەم لێدوانانە لە لایەن ئەلعەرەبیە و دووبارە پەخشکردنیان لە میدیاکانی وەک بی بی سی و ڕادیۆ فەردایە.
لەسەر بنەمای ئەمە، پێشنیازی ئەم پرسە لە لایەکەوە لەگەڵ پێداویستییە سیاسییەکانی سعودیە دەگونجێت، لە لایەکی دیکەشەوە، ئەو ڕۆڵە پشتڕاست دەکاتەوە و بەردەوامیی پێدەدات کە هەوڵدەدرێت دوای هاتنی مستەفا کازمی بدرێتە عێراق ، بەڵام بەرخۆدانی ناوخۆیی لەم وڵاتەدا لەگەڵدایە.
سه‌باره‌ت به‌ پێداویستییه‌ سیاسییه‌کانی سعودیه‌ ده‌کرێ بڵێین که‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ ژێر گوشاری توندی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئاشکراکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌دایه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ئیسرائیل  ئەوە ڕووبدات ، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕیاز نیگەرانە لەوەی کە ئەم کارە سیمای سعودیە لە جیھانی ئیسلام دا بخەوشێنێ و لەسەر بنەمای ئەمەش وا دیارە سعودیە پلانی نێوەندگیری عێراق لە نێوان میسر و ئوردن کە هەردووکیان رێککەوتنی ئاشتەواییان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی واژۆ کردووە، وەک جۆرێک لە کەڵکاژۆی پڕۆپاگەندەیی دەکاردێنێ . 

سەرپەیڤ