بەردەوامیی پێشێلکرانی سەروەری و دەستەڵاتی عێراق لە لایەن تورکیاوە
تورکیا جارێکی تر بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق ھێرشی کردە سەر ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە.
سوپای تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ناوەندی گەشتکاریی لە «زاخۆ»ی سەربە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد کە لەو ھێرشەدا لانیکەم ١١ ژن و منداڵ کوژران . ئەمە یەکم جار نییە کە دەوڵەتی تورکیا ئاوا ھێرشێک دەکاتە سەرعێراق و بە دیاری کراوی ھەرێمی کوردستان. بەڵام لە بارەی ئەم ھێرشە تازەیەوە پێویست بە چەند ڕوونکردنەوەیەک دەکات.
یەکەم ئەوەی کە، ھێرشەکەی تورکیاو کوژران و بریندار بوونی ژن و منداڵان بووەتە ھۆی یەکانگیر بوونی خەڵک و کاربەدەستانی عێراق لەمەڕ ئیدانەکردنی ئەو ھێرشە. شارومەندانی توڕەی عێراق بە ھەڵکوتانەسەر نووسینگەی ڤیزەی تورکیا لە نەجەف، ئەو شوێنەیان داخست و ئاڵای تورکیایان داپڕوکاند. لە بەغداش لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا خڕبوونەوەو جبا لە ھێنانە خواری ئاڵای ئەم وڵاتە ئاگریشیان پێوەناو لە شارەکانی دیکەی عێراقیش ھەروەتر.
دووھەم ئەوەی کە جیا لە ڕەھەندی مرۆڤانەی کردارەکەی تورکیا، کاربەدەستانی عێراق ئەم ھەنگاوەیان وەک پێشێلکرانی سەروەری و دەستەڵاتی وڵاتیش لە لایەن دەوڵەتی ئانکارا لێک داوەتەوە کە بە بەردەوامی ڕوو دەدات. ھەر لەم ئاراستەیەدا «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق وشداریی دا کە، ئەگەر گرفتێک لە نێوان دەوڵەتی تورکیاو پەکەکە لە ئاردایە خۆ نابێ ئەم گرفتە تەشەنە بۆ نێو خاکی عێراق بستێنێ.
خاڵی سێھەم ئەوەیە کە، بە پێچەوانەی ھێرشەکانی ڕابردوو کە دەوڵەتی تورکیا حاشای لێ نەدەکردو شانازیشی پێوە دەکرد، کوژران و بریندار بوونی ژن و منداڵان لەم ھێرشەدا بووە ھۆی ئەوەی کە تورکیا ھەر تەواو حاشای ھێرش کردنەسەر خاکی عێراق بکات.
خاڵی کۆتاییش ئەوەیە کە، نەبوونی دەوڵەتێکی ھێزمەند لە عێراق و ھەروەھا بەردەوامیی چەقبەستوویی و دۆش دامانی سیاسی لە نێوان کۆتلەکانی عێراق ھۆکارێکی گرینگە بۆ دووپات بوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا دژی ئەم وڵاتە.