تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 09:47 Asia/Tehran
  • ڕیسواییەکی گەورە بۆ پێنج میدیای دژە شۆڕش؛ پترلە ١٧ ھەزار درۆ بەس لە ماوەی ٢٥ ڕۆژدا !

نمایشی پێنج میدیای «بی بی سیی فارسی»، «ئێران ئینتەرنەشناڵ»، «دەنگی ئەمریکا»، «ڕادیۆی فەردا» و «مەن و تۆ» و پەیجە مەجازییەکانیان وا دەردەخات کە ئەم میدیایانە لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا ١٧٣١٢ درۆیان لەسەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران بڵاو کردووەتەوە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و دوای گیان لە دەستدانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»، ھێندێک لە شارەکانی ئێران ببوون بە گۆڕەپانی نائارامی و هەندێکجاریش ئاژاوەگێڕی؛ کە سەرەتا لە ناڕەزامەندی دەربڕینی گۆشەو کەنار لە پەیوەندی لەگەڵ گیان لە دەست دانی «مەهسا ئەمینی» و چالاکییەکانی پۆلیسی ئاسایشتی ئەخلاقی (گەشتی ئیرشاد) دەستی پێکردو کەچی خێرایی بە ئاراستەیەکی سەخت و ئاوێتەی  توندوتیژی دا چوو. پرۆسەیەک کە دەکرا لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکی هێمن و پرسیارگەرانەدا بە تایبەت لە لایەن چینی لاوی کۆمەڵگاوە بڕواتە پێشەوەو، کەچی وەک هەندێک نمونەی پێشتر، لە کەمترین ماوەدا بوو بە ڕادیکاڵ و لە هەندێک شاری ئێراندا ئاژاوە و پشێویی لێکەوتەوە.

لەم بوارەدا لە شیکردنەوەیەکی ئاسایی دا لەمەڕی ھەڵوێستی پێنج میدیای «بی بی سیی فارسی»، «ئێران ئینتەرنەشناڵ»، «دەنگی ئەمریکا»، «ڕادیۆی فەردا» و «مەن و تۆ» و پەیجە مەجازییەکانیان، وا دەر دەکەوێت کە لە بارەی قەبارەی هەواڵ و چالاکییەکانیان، «بی بی سی» زۆرترین ڕێژەی هەواڵی درۆو دەلەسەی بڵاو کردووەتەوەو «ئێران ئینتەرنەشناڵ» و «رادیۆی فەردا» لە ڕیزەکانی دواترەوەن.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا نموونەی چالاکیە درۆینەکان داگری ساختەکردنی هەواڵ، تێکشێواندن، چەواشەکاری، پێچەوانەکردنەوە، گەورەکردنەوە و بچووک کردنەوەکانن.

ھەڵبەت لەم بارەیەوە ئەو هەواڵانەی کە لەلایەن ئەم میدیایانەوە سانسۆر کراون و قرتێندراون، وەک وەڵامی پزیشکی داد سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەست دانی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»، گردبوونەوەی جەماوەری شۆڕشگێڕو ڕەت کرانەوەی هەواڵە ناڕاستەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە.

ئەو ٥ درۆیەی کە لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا زۆرتر لەم میدیایانە بڵاوکراونەتەوە، بە ڕیز بریتین لە، بانگەشەی درۆینەی کوشت و بڕی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی»، بانگەشەی درۆینەی کۆچی دوایی و نەخۆشکەوتنی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بانگەشەی درۆینە سەبارەت بە کەوتنی شاری شنۆ، بانگەشەی درۆینە سەبارەت بە هۆکاری گیان لە دەست دانی «نیکا شاکەرەمی» و بانگەشەی درۆینەی لە خاک و خوێن دا گەوزانی خوێندکارانی «زانکۆی شەریف» بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێنج میدیای «بی بی سیی فارسی»، «ئێران ئینتەرنەشناڵ»، «دەنگی ئەمریکا»، «ڕادیۆی فەردا» و «مەن و تۆ» و پەیجە مەجازییەکانیان، لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا بە تێکڕا لە هەر دوو خولەکێکدا یەک درۆیان بڵاو کردووەتەوە.

سەرپەیڤ