هۆشداری دانی کارناسان لەمەڕ بچوک بوونەوەی ئابووری ناوچەی یۆروو
ئابووری زانانی بەشداربوو لە بیروڕاپرسێک بە هۆشداری دان لە مەڕ بجووک کرانی ئابووری ناوچەی یۆروو لەساڵی ٢٠٢٣، مەترسی قەیرانی وزە بۆ زستانی ساڵی داهاتووی پاوەجیی زانی.
بەتێپەڕینی ده مانگ لە شەڕی ئۆکراین، ئورەپیەکان هەروا لەگەڵ قەیرانی وزە وبەرزبوونەوەی هەڵاوسانی سەرچاوە گرتوو لە شوێنهاتی بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا وئەمریکا لەدژی ڕووسیا ڕووبە ڕوون.
ئەنجامی ڕاپرسیی ڕۆژنامەی فایننشاڵ تاێمز لە ئابووری زانان پێشان دەدات ،ئابووری زانانی ناوچەی یۆروو لە ساڵی داهاتوو بە هۆی هەڵاوسانی بان وکەمبوونی وزە ولەئاکامدا دابەزینی بەرهەمهێنان، بچوک دەبێتەوە وگۆڕانکاری لەبازاڕی کاڵا ڕوو دەدات.
نزیک بەسەتی نەوەد لە ٣٧ ئابووری زانی بەشدار بووڕایانگەیاندووە، ناوچەی یۆروو لەحاڵی حازر لە ڕکود دایە وزۆربەیان پیشبینیان کردووە بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتەی ناوخۆیی ناوچەی یۆروو لەساڵی داهاتوو دادەبەزێت.
"کیارا زانگرلی" ئابووری زانی کۆمپانیای خزمەتە ماڵیەکانی ئەمریکایی" مورگان ستنلی" وتی: بازاڕەکانی گاز لە ئەورووپا هەروا هۆکاری سەرەتایی پڕمەترسیی دێنە ئەژمار وکێشە وئاستەنگ نانەوە لە زستانی سارد دەتوانێ ببێتە هۆی ئاڵوزی هەمدیسان و بەرزبوونەوەی هەمدیسانی نرخەکان.
زۆربەی ئابووری زانانی بەشداربوو لە بیر و ڕاپرسی ئەم ڕٶژنامە بەریتانیاییە بڕوایان ئەمەیە کە ئەورووپا خراپترین قەیرانی وزەی خۆی وەپشت سەر ناوە، قەیرانێک کە برۆسکەی لەگەڵ شەڕی ئۆکراین لیدرا.
"سیلوین برویر" ئابووری زانی پایەبەرزی ئوروپا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وئافریقا وتی: مەترسی پشک بەندی کرانی گاز بۆ زستانی ئەمساڵمان وەپشت سەر ناوە بەڵام ئەم مەسەلە ئەگەریی هەیە لەزستانی داهاتوو ڕوو بدات.
"مارچلو مسووری" مامۆستای ئابووری زانکۆی لوئیس لە ڕوم یش جەختی کرد: بردنە بانی نرخی سووی بانکی لەئوروپا بە مەبەستی بەرنگاربوونەوەی هەڵاوسانی زێدەکراوی سەرچاوەگرتوو لە شوکی عەرزە کردنی وزە لە ئاکامی شەڕ لەئۆکراین دەبێتە هۆی داتەپینی توند لە ئەورووپا.