دابەزینی متمانەی خەڵکی تورکیا بە ڕێکخراوی سەرۆک کۆماری و پەرلەمان
ڕاپرسیی ئەنجام دراو لەتورکیا باس لە بێ متمانەیی خەڵکی ئەم وڵاتە بە ڕێکخراوە حکۆمیەکان، بەتایبەت سەرۆک کۆمار وپەرلەمان دەکات.
دۆخی ئابووری شەڵەکاوی تورکیا و ناکارامەیی وناتەوانی دەوڵەت لەچارەسەرکران و یا بەلانی کەم گەیاندنی کێشە وئاستەنگەکان، خەڵکی لە چونیەتی ئیدارە کردنی ئەم وڵاتە ناڕازی کردووە.
ئێستا نرخی لیر بەشێوەی ڕۆژبۆڕۆژ دادەبەزێت. بێکاری و هەژاریش خەڵکی تورکیای لەگەڵ کێشەی زۆر ڕووبە روو کردوەتەوە.
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە تورکیا، بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بەربژاری پارتی دادوگەشەپێدان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ساڵی ٢٠٢٣ ڕٶژگەلێکی سەخڵەتی پێشبینی کردووە. بەهەر شکڵ و شێواز، سەرباری وادە و بەڵێنەکانی حکۆمەت بۆ ڕۆژگاری باشتر لە داهاتووی نزیک، قەیرانی ئابووری خەڵکیی سەبارەت بە ڕێکخراوەکانی تورکیای بێ متمانە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕٶژی پێنجشەممەی هەواڵدەری تەسنیم ، ئەنجامی بیراڕاپرسێکی نوێ پیشان دەدات کە خەڵکی تورکیا متمانەی خۆیان بە ڕێکخراوەکانی سەرۆک کۆمارەتی، پەرلەمان وهێزی دادەڤانی لەدەس داوە.
بەشداربووان لەم بیروڕاپرسیە بەم پرسیارە کە کامە ڕێکخراوی حکۆمی جیی متمانەتر لەئەوانی تر دەزانن؟ وەڵامیان دایەوە. سەرنجڕاکێش ئەمەیە کە تەنیا سەتی پێنجی پرسیار لێکراوان، سەرۆک کۆماری یان جیی متمانە وەسف کردووە. لەم ڕاپرسیە، پەرلەمان بە بەدەس هێنانی سەتی ٦ دەنگ، زیاتر لەڕێکخراوی سەرۆک کۆمارەتی پلەی شەشەم، و لە پلەی پێنجەم ڕێکخراوەکانی جێی متمانە داوەستا.
دۆخی هێزی دادەڤانی لە باری بێ متمانەیی خەڵک خراپتر لە سەرۆک کۆماری وپەرلەمان بوو. هێزی دادەڤانی بە بەدەس هێنانی سەتی چوارپێنج دەنگی متمانە، لە پلەی حەوتەم دا وەستا.
سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە جیی متمانەترین ڕێکخراو لە ڕوانگەی خەڵکی تورکیاوە، ئەرتەش بوو کە تەنیا سەتی ١٦.٨ دەنگی وەرگرت. ژاندارمیری بە سەتی ١٤ دەنگ، پۆلیس بە سەتی ١٣.٥ و دەزگە هەواڵگریەکان بە سەتی ١٢.٦ بە ڕیز پلەی دوهەم هەتا چوارەمیان پێدراوە.
بە چاوخشاندنێک بەسەر ئاکام وئەنجامی دەس کەوتوو دیاری دەکرێت کە خەڵکی تورکیا، بە سیاسەت وانانی وڵاتەکەیان تەنانەت لە سەربازەکانیش بێ متمانەترن.
دەنگی متمانەی خەڵکی تورکیا بە ڕێکخراوی نیشتمانی ئامار و هەر وەها میدیاکانی ئەم وڵاتە جیی تێفکرین دێتە بەرچاو.
لەم بیروڕاپرسیە دا ڕێکخراوی نیشتمانی سەرژمێری بە سەتی دوو ومیدیاکان بە سەتی ١.٥، لەباری متمانەی جەماوەری لەپلەکانی چواردەهەم وپازدەهەم داوەستان.
بێ متمانەیی خەڵک بە رێکخراوی ئامار وسەرژمێری هاوپێوەنده بە بڵاوکرانەوەی هەواڵ وڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە دەوڵەتیە لەدۆخی ئابووری و هەژاری لەتورکیا.
بەڕای کارناسان، ئەردۆغان بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ۆرتری ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرۆکی پێشووی ئەم ڕێکخراوەیەی دوای بڵاوکرانەوەی نرخی هەڵاوسان وەلا ناوە.
سەرکوت کردنی ناڕازیانیش یەکێ تر لە تاوانە لە پاڵدراوەکان لەدژی پارتی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانە سیاسیەکانیەتی.