کانونی دوھەم 16, 2023 09:49 Asia/Tehran
  • یەکگرتن؛ نهێنیی سەرکەوتنی نەتەوەی ئێرانە لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان دا

بیست و شەشی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧، لە ساڵنامەی ڕووداوەکانی شۆڕشی ئیسلامیدا، ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی هەڵاتنی شا لە ئێران.

لە ٢٦ی ژانویەی ١٣٥٧ کە شا لە وڵات هەڵدەهات، هیوای خواست سیناریۆی کودەتاکەی ئەمریکا و بەریتانیا لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٣٢ وەک ٢٥ ساڵ پێش ئێستا دووبارە بێتەوە و ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ئێرانی بۆ سانا بکرێت کەچی ئەمجارەیان چارەنووسی ڕژێمەکەی شا جیاواز دەرچوو.

هەڵاتنی شا لە ئێران لەم ڕۆژە مێژووییەدا؛ کۆتایی بە سەردەمی دەسەڵاتی شا هێنا و بوو بە ھۆی ھەڵدرانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی کۆمەڵگای ئێران دا.

ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە خەباتی دژی ڕژێمی شا لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ١٣٥٧دا بە توندی مەیدانی بۆ ڕژێم و لایەنگرانی بەرتەسک کردەوە تا ئەو ڕادەیەی کە تەنانەت بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕۆیشتنی شایان لە ئێران بە تەنیابژاردەی زانی.

هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی شاهانە؛ ڕۆژێک دوای هەڵاتنی شا؛ شکستھێنانی هەوڵەکەی بەختیار؛ سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی شا، لە مەڕ داخستنی فڕۆکەخانەی میهرئاباد بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(رە) بۆ نیشتیمان، لەو ڕووداوانە بوو کە بە خێرایی دەرفەتی ھەرچەشنە دەستپێشخەری و جم و جوڵێکی لە بەرماوەکانی ڕژێمی ڕوولەڕووخان شا سەند.

دوای ٢٦ی بەفرانباری ساڵی ١٣٥٧، ٢٦ ڕۆژی مێژوویی و درێژخایەن بۆ نەتەوەی ئێران تێپەڕی، ھەتا  سەرەنجام شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامی کە بەرھەمی خوێنی پاکی شەهیدانی شۆڕش بوو، لە ٢٢ی ڕێبەندان دا سەرکەوت.

شا لە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٥٧دا لەگەڵ هاوسەرەکەی بە فڕۆکە تایبەتەکەی ئێرانی بەجێهێشت و وتی: دەچم بۆ چارەسەر و پشوودان.

لە بەرامبەر هەڵاتنی شا لە ئێران، هەمان ڕۆژ، ئیمام خومەینی (رە) ڕۆیشتنی شای بە قۆناغی یەکەمی کۆتایی هاتنی ٥٠ ساڵ دەستەڵاتی ئاوێتەی تاوانکاریی ڕژیمی پەهلەوی ناوبرد و ئەم سەرکەوتنەی لە نەتەوەی ئێران پیرۆزکرد.

ھەڵبەت دیارە لایەنگرانی دەرەکیی ڕژێمی پەهلەوی هەموو کارێکیان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی شۆڕشی نەتەوەی ئێران و بە بێ  ھیچ جۆرە شەرت و مەرجێک پشتیوانییان لە حکومەتی «محەممەد ڕەزاشا» کرد، بەڵام ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە ساڵانی ١٣٥٦-١٣٥٧ سەرکەوت و سەرەڕای پشتیوانییەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ شا، پیلانی نەیارانی نێوخۆیی و دەرەکی نەیانتوانی شا بگەڕێننەوە بۆ سەر دەسەڵات.

بە پەرەسەندنی بازنەی  ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان بە سەرکردایەتیی «ئیمام خومەینی (رە)» کاروباری وڵات لەدەستی هێزەکانی ڕژێم و تەنانەت حکومەتی سەربازیش ترازا.

ڕژێمی پاشایەتی کەمتر لە مانگێک دوای هەڵاتنی شا ڕووخاو تەخت و بەختی ٢٥٠٠ ساڵەی ڕژێمی پاشایەتیی لە ٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧دا بە یەکجاری پێچرایەوە.

نەتەوەی ئێران لە قۆناغە ھەستیارو ناسکەکاندا بەوپەڕی وریایی و دوژمن ناسییەوە بەردەوام ئەوەی نیشان داوە کە هەرگیز ڕێگە نادات دوژمن ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.

وتەی ئەمرۆی نەتەوەی ئێران پێداگرتن لە سەر تەواوی بنەماکانی سەربەرزانەی شۆڕشی ئیسلامییەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەلی ئێران قەت پاشەکشە ناکات و لە ئامانجەکانی پاشگەز نابێتەوە.

سەرپەیڤ