شوبات 15, 2023 14:42 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئاڵای ئازادیی ئێران لە دەستی تەورێزییەکاندایە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات جەختی کرد: ئاڵای ئازادیی ئێران لە دەستی تەورێزییەکاندایە.

Image Caption

حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند: لە ٢٩هەمین ڕۆژی ڕێبەندانی ٥٦، لاپەڕەی مێژووی ئێران ھەڵدرایەوە، واتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە بوو لە مێژوودا.

Image Caption

بەڕێزی ھەروەھا فەرمووی: لە ١٩ی هەمان ساڵدا ئەو ڕاپەڕینە لە قوم ڕووی دابوو، گومانی تێدا نییە کە قومییەکان کارێکی گەورەیان کرد، دەستپێشخەرییان کرد، بەڵام هاوشێوەی ١٩ی قوم، دووبارە لە وڵاتدا ڕووی دابوو ، بەڵام لەبیرکرابوو، ١٥ی مانگی جۆزەردانی ٤٢، بەو کۆمەڵکوژییەو بەو بزوتنەوە بەرفراوانەی کە لە تاران و قوم و هەندێک شاری دیکە ڕوویدا، گەڵ هەستایە سەرپێ، گیانی خۆیان بەخشی، خوێنیان بەخشی و ژمارەکەش زۆر بوو، گەورە بوو، بەڵام لەبیرکرا.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: خەڵکی تەورێز ڕاپەڕینی قومیان کردە ڕاپەڕینێکی نەتەوەیی، کردیان بە ڕووداوێکی گشتی، هەرچەندە توندوتیژی و زەبروزەنگ و داپڵۆساندن لە تەورێز زۆر زیاتر بوو، حکومەت ھێندە پەشۆکابوو کە تانکییان ھێنایە سەرشەقام ، کوشت وبڕیان وەڕێ خست، خەڵکیان قەڵاچۆ کرد، بەڵام خەڵکی تەورێز پاشەکشەیان نەکرد.

Image Caption

بەڕێزی وتیشی: خەڵکی تەورێز گیانی خۆیان بەخشی، خوێنیان بەخشی، بەرنگار بوونەوە، دروشمیان ھەڵدا، دۆزی ڕاپەڕینیان بە نیشتمانی کرد، دەنگی قوربانیدانیان گەییشتە هەموو وڵات، ھەر بۆیە تەشەنەی سەند، لە چەندین شوێن و ناوچە چلەی ماتەمینی بۆ تەورێز گیرا، ئەمەش بەو مانایە بوو کە هاوارەکەی تەورێزییەکان هەموو ئێرانی گرتووەتەوە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش دا: مێژووسازی ھەر ئەمەشە دوای کەمتر لە ساڵێک دەسەڵاتی خۆسەپێنانەی ڕژێمی پاشایەتی هەڵوەشایەوە. تەورێز بە وەستان و بەرەنگاربوونەوەی بوێرانەی نەیهێشت ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ