شوبات 16, 2023 17:28 Asia/Tehran
  •  دۆسیەیەک لە نێوان ھەولێرو سلێمانی و بەغدا

دۆسیەی سکاڵای «لاهوور شێخ جەنگی» هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی دژ بە «بافڵ تاڵەبانی» لە دادگەی پێداچوونەوەی تایبەت بە کاروباری هەڵبژاردنەکانی بەغدا کێشەو ناکۆکیی نێوان ئەندامانی یەکیەتی تەواو پەرە پێداوە.

Image Caption

لەکاتێکدا کە دۆسیەی سکاڵای «لاهوور شێخ جەنگی» هاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی نیشتمانی دژبە «بافڵ تاڵەبانی» لە دادگەی پێداچوونەوەی تایبەت بە کاروباری هەڵبژاردنەکانی بەغدا کێشەو ناکۆکیی نێوان ئەندامانی یەکێتیی تەشەنە پێداوە، ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە کە «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە سەفەری بۆ بەغدا هەڕەشەی لە گرووپەکانی هاوپەیمانیی خۆی لە حکومەتی عێراق کردووە کە بێتوو بڕیاری دادگەی عێراق لە دۆسیەی سکاڵای لاهوور شێخ جەنگیدا بە قازانجی نەبێ، لە حکومەتی بەغدا دێتە دەرەوە. لە لایەکی دیکەوە

Image Caption

«دراو میدیا» بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی نزیک بە «لاهوور شێخ جەنگی»ش رایگەیاندووە کە لەبەر ئەوەی کە دۆسیەی سکاڵای «لاهوور شێخ جەنگی» لە دادگەی پێداچوونەوەی عێراقدایە، «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە دیداری «فایق زەیدان»ی سەرۆکی لیژنەی دادەوانیی عێراق هەڕەشەی کردووە کە بێتوو دادگەی عێراق لە دۆسیەی سکاڵاکەی «لاهوور»دا بڕیارێک بە قازانجی خۆی دەرنەکات، لە حکومەتی بەغدا دەکشێتەوە.

Image Caption

شارەزایان بڕوایان وایە کە بێتوو بڕیاری دادگەی پێداچوونەوەی عێراق بە سوودی «بافڵ تاڵەبانی» بێ، ئەوا دەبێتە بەڵگەیەکی دیکە دژ بە دادگەکانی عێراق کە لە جیاتی بەڵگە هێنانەوە لە یاسا و پەسەنکراوە یاساییەکان ، پشت بە فەرمان و هەڵوێستەکانی لایەنە سیاسییەکان دەبەستن.

Image Caption

ماڵپەڕی "المستقله"یش وێڕای ئاماژەکردن بە دۆسیەی کێشەو ناکۆکییەکان لەبارەی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانییەوە کە کێشراوەتە دادگەی پێداچوونەوە، نووسیویەتی:«بافڵ تاڵەبانی» ئەمدواییە گوشارێکی زیاتری خستووەتە سەر سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکانی عێراق و هەڕەشەی کردووە کە بێتوو بڕیاری دادگەی عێراق بە سوودی «لاهوور شێخ جەنگی» بێ، ئەوا ئیتر لەگەڵ بەغدا ھیچ جۆرە پەیوەندی و هەڵس و کەوتێکی نابێت.

Image Caption

شایانی باسە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ٣١ی ژانڤییەی ٢٠٢٣ ، هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە ئاراستەی بەدیهاتنی گۆڕانکاری لە یەکێتی نیشتمانیی پشت ڕاست کردەوەو بافڵ تاڵەبانیی بە سەرۆکی یاسایی  ئەم حیزبە راگەیاند. دادگەی ئاسایشیی هەولێریش دووی فێڤریە بڕیارێکی بە سوودی «لاهوور شێخ جەنگی» دەرکردو ئەوی هەر بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی زانی و ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی بەپێی ئەم بڕیارە دەبێ لەلایەن هەردووکیانەوە واتە«بافڵ تاڵەبانی»و«لاهوورشیخ جەنگی»یەوە بەڕێوە ببرێت.

Image Caption

سەرپەیڤ