شوبات 17, 2023 13:40 Asia/Tehran
  • دژایەتیی ئەمریکییەکان لەگەڵ سیاسەتی دەستوەردەرانەی حکومەتی ئەمریکا لە شەڕی ئۆکرانیا

ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ وا دەردەخات کە نزیکەی ساڵێک دوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، زۆرێک لە ئەمریکییەکان دژی سیاسەتی دەستوەردەرانەی حکومەتی ئەمریکا لە شەڕی ئۆکرانیادان.

Image Caption

وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمەریکا بە چڕکردنەوەی گوشارو پاڵەپەستۆی سزاکانی سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا و دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کییەڤ، نەک هەر ھیچ هەنگاوێکیان بەرەو کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ھەڵنەگرتووە، بەڵکو ئاگری پێکدادان و ململانێکان لەم وڵاتەش دا بڵێسەدارتر دەکەن.

Image Caption

 

ھەر لەم پەیوەندییەدا بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئارتی، ڕاپرسییەک لە لایەن «ئەسۆشێتێد پرێس-نۆرک»ەوە ئەنجامی گرتووە کە دەرەنجامەکەی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوەو بە گوێرەیەوە زیاتر لە نیوەی ئەمریکییەکان دژی سیاسەتی حکومەتی ئەمریکان لە مەڕ ناردنی چەک و چۆڵ بۆ ئۆکرانیا بە بیانووی شەڕ لەم وڵاتەدا.

Image Caption

وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم دواییانەدا لەناکاو ناردنی چەکیان بۆ ئۆکرانیا بە بیانووی شەڕ لەم وڵاتەدا پەرە پێ داوە.

شەڕی ئۆکرانیا بە هەموو دەرئەنجامە سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت کولتوورییەکانیەوە، لە دوانزەهەمین مانگیدایە و هێشتا وڵاتانی ڕۆژئاوا چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

Image Caption

کاربەدەستانی ڕووسیا و بەشێک لە شارەزایان و میدیاکانی ڕۆژئاوا، شەڕی ئۆکرانیایان بە شەڕێکی بە وەکالەت لە نێوان ڕۆژئاوا و ڕووسیا وەسف کردووە.

Image Caption

ڕووسیا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، ناردنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا تەنیا دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی ململانێکانی ئەم وڵاتە و دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکانی.

Image Caption

 

سەرپەیڤ