شوبات 23, 2023 19:20 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ھێزی پتەوی جەماوەریی نیزام، یەکلا کەرەوەیە بۆ تەواوی بەرپرسان و زانایانی وڵات

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری، جەختی لەوە کردەوە کە ھێزی پتەوی جەماوەریی نیزام، یەکلا کەرەوەیە بۆ تەواوی بەرپرسان و زانایانی وڵات.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری، ئەم مەجلیسە باڵاو ھەرە گرنگەی بە هێمای موتوربە بوونی «کۆمارەتی»و «ئیسلامەتی» ناوبردو بە ئاماژەدان بە ئامادە بوونی ناوازە، گرینگ و بەردەوامی خەڵک لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکاندا، وتی: ھێزی پڕتین و پتەوی جەماوەریی نیزام سامانێکی نیشتمانییە کە خوای گەورە بە ھۆیەوە ھەموو شتێکی یەکلایی کردووەتەوە بۆ زانایان و هەموو بەرپرسانی حکومەت و هەموومان دەبێت ماندوویی نەناسانە کار بکەین بۆ پاراستن و زیادکردنی ئەم سەرمایە بەرفراوانە.

Image Caption

بەڕێزی پێگەو گرنگی و هەستیاریی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەریی لە سەرووی هەر ناوەند و گروپێکی ناو حکومەت زانی و وتیشی: ئەم مەجلیسە ھەم ڕابەرایەتی دیاری دەکات و ھەم بە چاودێرییەکانی گەرەنتیی ھەبوون و بەردەوامیی مەرجەکانی ڕابەرایەتی دەکات، کە دیارە وەھا جێ و شوێنێکی بەرزیش قورس بوونی ئەرکەکەی وەبیری ئەندامەکانی دێنێتەوە.

Image Caption

حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی»، دوژمنایەتی لەگەڵ مەجلیسی خبرەکانی بە دوژمنایەتی لەگەڵ بنەماو پرەنسیپی کۆماری ئیسلامی زانی و وتی: بەشێک لە دوژمنایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەیوەستە بە پرسە سیاسییەکان و هەڵوێستەکانی لە بارەی پرسەکانی وەک فەلەستینەوە، بەڵام هەندێک دوژمنایەتی لەگەڵ جەوهەرو بنەمای حکومەت دایە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەم حکومەتە بەرنگاری ئەو کەسانە دەبێتەوە کە باوەڕیان بە ڕەچەتەی ڕۆژئاوایە کە دژی هەرچەشنە خۆ تێگەیاندنێکی دین لە پرسە کۆمەڵایەتییەکانن و یان بەگژ سەرکردەکانی لیبراڵ دێموکراسی دا دەچێتەوە، کە لە پشت ئاڵای درۆینەی ئازادی و دیموکراسیەوە پیلان بۆ زاڵبوون و تاڵانکردنی سەرچاوەکانی جیهان دادەڕێژن و بە دانانی «جەماوەر سەروەری و ئازادی» لە تەنیشت «دین»دا توشی سەرلێشێوانی کردوون.

Image Caption

بەڕێزی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دڕدۆنگی لە بایکۆتەکان دەچێ و دەبێتە ھۆی موتاڵاو تێڕامانی زیاتر بۆ وەڵامدانەوە، وەک چۆن بایکۆت و سزاکان ناچاری کردین دەستکەوتی نوێ لە بابەتە جۆراوجۆرەکانی وەک بەرگری و چارەسەری و تەندروستی بەدەست بهێنین، کە دیارە ئەگەر سزا نەبایە، بە دڵنیاییەوە ئەم پێشکەوتنە تەکنیکی و پیشەسازییانەش نەدەبوون.

Image Caption

لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و جێگری سەرۆکی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە سێ بەشی کاری یازدەهەمین دانیشتنی فەرمیانە ئەم مەجلیسە پێشکەش کرد.

Image Caption

سەرپەیڤ