شوبات 26, 2023 19:48 Asia/Tehran
  • لە زمانی وێنەکانەوە

ناڕەزامەندییەکان دژی گەڵاڵەکەی ناتانیاھۆ بەرەبەرە تێکھەڵچوونی نێوخۆیی لێ دەکەوێتەوە.

ناڕەزایەتییەکانی نێوخۆی ڕژێم لەدژی پلانەکەی ناتانیاهۆ بەرەبەرە تێکھەڵچوون و پێکدادانی لێ دەکەوێتەوە.

پێکدادان و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەسەر شەقامی «ئەیالۆن» و ھەڵکردنی ئاگر لەسەر شەقام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە.

Image Caption

لە تەلەبیب، حەیفا، مودیعین و بەئر ئەلسەبەع خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس بەشداریی خۆپیشاندانی حەیفایان کرد. «بێنی گانتێز» لە خۆپیشاندانەکەدا وتی: گروپی جیاواز لێرە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی یەک شت ڕابگرن و ئەویش «ئیسرائیل، جوولەکە، دیموکراسی و دادپەروەری»یە.
«ئیهود باراک» سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند، ئێستا پێویستە لە سەرۆک پرسیار بکرێت کە سەر بە کام لایەنە: ئایا پشتگیری لە شۆفەڵی D9 (واتە ناتانیاهۆ) دەکات یان لە بەیاننامەی سەربەخۆیی؟ بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئەلشێخ وتی: خەمتان نەبێت، پۆلیسی ئێمە جەماوەرییە و فەرمانی نایاسایی جێبەجێ ناکەن.

21 خۆپیشاندەر دەستگیرکران.

Image Caption

یەکێک لە خۆپیشاندەران لەسەر قیرتاوەکەی شەقامی «ئەیالۆن» ڕستەی  «بی بی خائین» واتە (بنیامین ناتانیاهۆی خائین)ی نەخشاندووە.

Image Caption

دووھەزار کەس لە ئەشدود

Image Caption

لە بەردەم ماڵی سەرۆکی ڕژێمی زایونی دا.

Image Caption

خۆپیشاندەران جگە لە دروشم و هەڵگرتنی ئاڵا، تەپڵ و دەھۆڵ بەکاردەهێنن.

Image Caption

ھەڵسەنگاندنی ناتانیاھۆ لەگەڵ سزار

وێنەیەکی دوو لەت کراو: ھەڵسەنگاندنی «بنیامین ناتانیاهۆ» لەگەڵ «پاولۆ ئیسکۆبار» پادشای مادەی هۆشبەری کۆڵۆمبی، کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا خۆی بۆ پۆستەکەی کاندید کرد بۆ ئەوەی ڕادەست نەکرێتەوە بە ئەمریکاو بوو بە ئەندامی پەرلەمان بەمەبستی  مسۆگەر کردنی پارێزبەندی لە پەرلەمان.

Image Caption

نوسراوێکی تەختی شەقامی «ئەیالۆن» لە تەلەبیب: بی بیی خائین (ڤای نێت)

Image Caption
 

ڕژێم بە تەمایە بە پێکھێنانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردەکانی حکومەتی خۆبەڕێوەبەر لە ئۆردۆن پێش بە ھەگەری پێکدادان لە مانگی ڕەمەزان دا بگرێت.

Image Caption

دوای ئەوەی «بینامین ناتانیاهۆ» بە لیکودیەکانی گوت کە بۆ بڵاوەپێکردن و بەرەنگاربوونەوەی ناڕەزایەتییەکان دژی پلانی چاکسازی  چەکداری شارۆچکە نشین( کی بۆکس) یان بۆ دابین دەکات، پارتی کرێکاران لای پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکرد (ڕۆژنامەی مەعاریۆ) . دواتر ناتانیاهۆ بانگەشەی کرد کە قسەکانی شێوێندراوە.

Image Caption

لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان دژی پلانەکەی ناتانیاهۆ بەردەوامن، وەزیرەکان پلانێک ئامادە دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە ڕاگەیاندنی ناکارامەیی سەرۆک وەزیران لەلایەن ڕاوێژکاری دادوەرییەوە. (هائارێتز)