بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە مەسەلەی ژاراوای بوونی ژمارێک قوتابیی ئێرانی
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ژاراوی بوونی قوتابیان ڕایگەیاند: لەم پەیوەندیەدا وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمانی سەرۆک کۆمار کراوەتە بەرپرسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم مەسەلەیە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ژاراوی بوونی قوتابیان ڕایگەیاند: دوابەدوای ڕووداوەکانی ئەمدواییە لە ژمارێک خوێندنگەی وڵاتەکەمان و تەشەنەی نیگەرانی لە نێو بنەماڵەکاندا، سەبارەت بە هەندێ نیشانە لە ژمارێک قوتابی دا لەوان کزانەوەی گەروو، فرمێسک ڕشتن و.. هەلقۆستنەوە و شەڕی سایکۆلۆژیک و میدیایی ناحەزانی ئێرانی ئیسلامی بە مەبەستی زاڵ کردنی کەشی پڕ ترس و نیگەرانی بە سەر خەڵک بۆ داخستنی خوێندنگەکان، بە فەرمانی سەرۆک کۆمار، وەزارەتی ناوخۆ کرایە بەرپرسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم مەسەلەیە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: لە لێکۆڵینەوە راستەوخۆکاندا نموونەگەلێکی گوماناوی دۆزراونەتەوە کە بۆ توێژینەوەی پسپۆڕانە لە ئاراستەی دیتنەوەی هۆکارەکانی ئەو نیشانانەی لە قوتابیاندا بینراوە، لە تاقیگە گرینگ و جێی بڕاوکانی ئێران خەریکی لێکدانەوەیانن و لە یەکەم دەرفەتدا ئەنجامەکەی لە لایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە بە گەلی بەشەرەفی ئێران ڕادەگەیەندرێت. لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارێک قوتابی لە خوێندنگەکانی ھێندێک لە شارەکانی ئێران نیشانەگەلێکی ژاراوایی بوونیان لێ دەرکەوت کە بەو هۆیەوە تیمگەلی لێکۆڵینەوە و پسپۆڕ خەریکی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی ئەم ڕووداوە و ناس کردنی هۆکار و سەبەبکارەکانینی.
ئەم مەسەلەیە بووە بیانوویەک بە دەستی وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بەتایبەت ئەمریکا بۆ ئەوەی بە بیانووی نیگەرانییان بەرامبەر بە ڕەوشی قوتابیانی ئێران بانگشەی پێڕاگەیشتن بە دۆخی تەندرووستیییان و ئاشکرا کردنی هۆکارەکانی بێننە ئاراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە واشینگتۆن بە داسەپاندنی تووندترین بایکۆت بە سەر گەلی ئێراندا، بۆتە هۆی کەوتنی زەبر و زیانێکی یەکجار قورس لە ئێرانییەکان. بە گشتی ڕۆژاواییەکان هەر هەلێک دەقۆزنەوە بۆ تێکدانی دۆخی ئاسایی و وەڕێخستنی شەڕی سایکۆلۆژیک و میدیایی دژ بە ئێران. هەروا کە لە کاتی سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕی و بشێوییەکانی ئەمدواییە لە ئێراندا، ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی زیاترین هەوڵی خۆیان دا بۆ بڵێسەپێدانی ئاگری ئەم ئاڵۆزییانە و دەستیان دایە خۆوەردانی راستەوخۆ و ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران. وڵاتانی ڕۆژاوایی لە جەنگەی ئەو ئاڵۆزییانەدا پرسی مافی مرۆڤیان کردە بیانوویەک بۆ داسەپاندنی بایکۆتگەلی تازەی ئابووری و سیاسیی و هەروەها تەشەنەپێدانی بشێوی و ئاڵۆزی لە ئێراندا. ئامانجی ڕۆژاواییەکان لاواز کردن و لە ئاکامدا هەوڵی بەربڵاو و هەڵبەت بێ دەسکەوت بۆ ڕوخاندنی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. ئیستاکەیش ڕۆژاواییەکان بە زەق کردنەوەی مەسەلەی ژاراوی بوونی خوێندکارانی ئێران لە هەوڵدان بۆ دەکارهێنانی ئامرازییانەی ئەم ڕووداوە و بانگەشەی خەمخۆری بۆ گەلی ئێران دەکەن.
لە راستیدا کەمپەینی ڕۆژاوا دژ بە ئێران لە چوارچێوی چەمکی شەڕی فرەڕەهەندی دەچێتە پێشەوە کە دەتوانین ئەوە بە دەکارهێنانی هەموو توانا و فەکتەرەکانی دەسەڵات بۆ دزە کردنە نێو وڵاتانی ئامانج و یان ناچار کردنیان بە جێبەجێ کردنی داخوازەکانی وڵات یان وڵاتانێک بزانین کە ئەو شەڕە فرەڕەهەندییەیان وەڕێخستووە. ئەم ستراتژییە تێکدەرانەیەی ڕۆژاواییەکان سەرنجی کاربەدەستانی باڵای ئێرانی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە. لەوان حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە بابەتێکدا لە لاپەڕەی تویتەرەکەی خۆیدا نووسی؛ کاردانەوەی خۆوەردەرانەی ژمارێک کاربەدەستی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە مەسەلەی ژاراوی بوونی گوماناویی کچە قوتابییە ئازیزەکانی ئێران ، لە درێژەی هەمان شەڕی فرەڕەهەندیی دوژمندایە. ئەمیرعەبدوڵاهیان نووسی؛ ناوەند و دەزگەکانی هاوپێوەند لە ئێران خەریکی بەدواداچوونی لێبڕاوانە و لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی ورد و درووستی ئەم ڕووداوەن. ئەمیرعەدوڵاهیان لە کاردانەوە بە خۆوەردانی ژمارێک کاربەدەستی ڕۆژاوایی لەم مەسەلەیەدا، جەختی کردەوە: گەلی مەزنی ئێران باش فرمێسکی تمساح دەناسێتەوە!
هەروەها لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی ئێراندا سەبارەت بە ژاراوی بوونی قوتابیانی ئێرانی لەم بارەوە راشکاوانە ڕاگەیەندراوە کە : هەر لە یەکەم ساتەکانی ڕوودانی ئەم مەسەلەیە، داڕێژەرانی شەڕی فرەڕەهەندیی دژ بە ئێران ، بە وەڕێخستنی کەشێکی ژاراوی- سایکۆلۆژیک هەوڵیان داوە تا نیگەرانی لە نێو خەڵکی کۆمەڵگا پەرە پێبدەن و ببنە هۆی داخرانی ناوەندەکانی فێرکاری و خوێندنگەکان لە ئێراندا و سەرلەنوێ پرۆژەی شکستهێناوی ئاژاوەگێڕی ببووژێننەوە.
وێدەچی ترسی ڕۆژاوا لە پێشکەوتنەکانی ئێران لە گۆڕەپانی جۆاوجۆر کە بە نەیارەتییان لەگەڵ پێشکەوتنی ئەتۆمی و لێهاتوویی سەربازیی ئێران بەتایبەت لە بواری مووشەکی و درۆن و هەروەها پێشکەوتنە بەرچاوەکانی ئێران لە گۆرەپانی جۆراوجۆری زانستی، پیشەسازیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتووری خۆی دەرخستووە، هۆکاری سەرەکیی پشتیوانیی هەمەلایەنەی ڕۆژاوا لە ئاڵۆزی و ئاژاوەگێڕییەکانی نێو ئێران و زەق کردنەوەی پرسگەلێکی وەک ژاراوایی بوونی ژمارێک قوتابی ئێرانییە تا بەم شێوەیە بە بڕوای خۆیان ببنە هۆی پاشگەز بونەوەی ئێران و راگیردرانی ڕەوتی ڕوو لە پەرەی گەشانەوە و پێشکەوتنی ئەم وڵاتە.