وەزیرەکانی یەکییتی نیشتیمانی: بەردەوام دەبین لە سەر بایکۆت ھەتا چارەسەربوونی گرفتەکان
«مەسرور بارزانی» لەڕێگەی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەنوسراو داوای لەوەزیرەکانی یەکێتی کردووە بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆبونەوەکانی حکومەت، وەزیرەکانی یەکێتیی وەڵامیان داوەتەوەو دەڵێن، "ئەمە هەڵوێستەو بەردەوامدەبین لەبایکۆت تا چارەسەرکردنی گرفتەکان.
به پیی زانیاریه کانی میدیای شارپرس ،لە ماوەی 27ی مانگى ڕابردوو، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەت لەڕێگەی «ئومێد سەباح» سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى ههرێمهوه، بەنوسراوێک داوای لەوەزیرەکانی یەکێتیی کردوە بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، ئهگهرنا ناچار دهبێت ئیجرائاتیان بهرامبهر بکات.
لەبەرامبەریشدا ڕۆژی 2ی ئەم مانگە، وەزیرەکانی یەکێتی بەنوسراوێکو بهسێ خاڵ وەڵامی نوسراوەکەی ئومێد سەباحیان داوەتەوە لەبارەی بەشداری نەکردنیان لەکۆبونەوەکانی حکومەت.ئهو سێ خاڵهى وهزیرهکانى یهکێتى وهڵامیان داوهتهوه بریتین له:ـ هیچ پێشێلکارییەکی یاساییو پەیڕەویمان ئەنجام نەداوە، بەردەوامین لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانمانو راییکردنی کاروباری وەزارەتو هاوڵاتیان.ـ ئامادەنەبونمان لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستە لەبەرامبەر نیگەرانیو سەرەنجەکانمان لەسەر رەچاونەکردنی پرەنسیپی هاوبەشی کردن لەبڕیاردانو شێوازی بەڕێوەبردنی حکومەتو بەربەست لەبەرامبەر پیادەکردنی دەسەڵاتەکان.
وەزیرەکانی یەکێتی ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە ، چەندین جاریش ئەم گلەییانەمان بەنوسراوو لەکۆبونەوە هاوبەشەکانمان لەگەڵ تیمی وزاری پارتی بەپێشنیازی چارەسەرەوە خستۆتەڕوو، بەڵام بێوەڵام ماونەتەوە.ـ بەگوێرهى یاساو دەستور، وەزیرەکان لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرسیارێتییان دەکەوێتە ئەستۆ، بۆیە بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستەکەمان تا چارەسەری گرفتەکان.
زیاتر لەپێنج مانگە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نەچۆته کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانو (بایکۆت)ی کردووە، لەڕۆژی 11ی کانونی یەکەمیشەوە، واتە ماوەی سێ مانگە، وەزیرەکانی یەکێتیی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بایکۆت کردوەو تەنها لەوەزارەتەکانیان دەوام دەکەن.