ئادار 19, 2023 17:53 Asia/Tehran
  • ناونووسینی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دەستی پێکرد

ناونووسینی کاندیدەکانی سیانزەھەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئەمڕۆوە دەستی پێکرا.

سیانزەھەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و بیست وھەشتەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بڕیارە ڕۆژی 14ی مایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناونووسینی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بە ناسێندرانی کاندیدەکانی پارتە سیاسییەکان و هاوپەیمانیی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناساندنی کاندیدەکان بۆ ناونووسین لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بە کۆکردنەوەی 100 هەزار واژۆی هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت.

دوا وادەی ناونووسین بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە کاندید دەکرێن، کاتژمێر ١٧:٠٠ی ٢٣ی مارسە، بۆ ئەو کاندیدانەی کە لەلایەن هاووڵاتیانەوە کاندیدکراون، ٢٩ی مارس کاتژمێر ١٧:٠٠یە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ٢٢-٢٧ی مارس کاتی کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار واژۆی هاووڵاتیان و دەنگدەرانە بۆ ناساندنی کاندیدی سەربەخۆ و ناحیزبی.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دەزگایە، لیستی کۆتایی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە 31ی مارس لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەدا بڵاودەکرێتەوە و لەهەمان کاتدا ناوی کاندیدەکان بڵاودەکرێتەوە، ڕیکلامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیاش بڵاودەکرێتەوەو ئینجا هەڵبژاردن دەست پێدەکات.

تا ئێستا «مەحەڕەم ئینجە» لە پارتی وڵات (دایکی نیشتمان)، «سینان ئۆغان» لە هاوپەیمانیی (عەتا)، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆکی ئێستا لە هاوپەیمانیی (جومهوور) داگری پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانی ، «دۆغو پرینچک» سەرۆکی پارتی وەتەن و «ئەحمەد ئۆزال» لە هاوپەیمانیی (تورکیا)و «کەمال کلیچدارئۆغڵو» وەک کاندیدی بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆن ناسراو بە (مێزی شەش) لە لایەن لایەنەکانی ھاوپەیمانیی «میللەت»ەوە کاندید کراون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا.

ماوەی سەرۆکایەتی تورکیا پێنج ساڵە و ئەندامانی هەڵبژێردراوی گەل لە پەرلەمانی تورکیا کە ٦٠٠ ئەندامی هەیە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەر کورسییەکانی خۆیان دادەنیشن. بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ئەم وڵاتەدا ٦٤ ملیۆن کەسی خاوەنی مافی دەنگدان دەچنە بەر دەم سندوقەکانی دەنگدان.

سەرپەیڤ