ئادار 30, 2023 03:55 Asia/Tehran
  • سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا : دەستوەردانی ڕۆژئاوا لە شەڕی ئۆکرانیا دەرەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداریی دایە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە دەستوەردانەکانیان لە شەڕی ئۆکرانیا دەرئەنجامی کارەساتباری لێ دەکەوێتەوە.

Image Caption

«نیکۆلای پاترۆشۆڤ» سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە سەبارەت بە دەرەنجامە کارەساتبارەکانی دەستوەردانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە شەڕی ئۆکرانیا هۆشداریی داو ڕایگەیاند کە نزیکەی 50 وڵاتی هاوپەیمانی ئۆکرانیا بە بیانووی شەڕ چەک و چۆڵ بۆ ئەم وڵاتە دەنێرن.

سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا پێشتر هۆشداری دابوو کە ئەگەر بوونی ئەم وڵاتە بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوا ڕووسیا ئەوەندە چەکی هەیە کە بتوانێت هەر دوژمنێک ، بە ئەمریکاشەوە لەناو ببات.

Image Caption

شەڕی ئۆکرانیا بە هەموو دەرەنجامە سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت کولتوورییە بەرفراوانەکانیەوە ئێستا لە مانگی ١٤ی خۆیدایە و وڵاتانی ڕۆژئاواش هێشتا چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، لە درێژەی ھەڵوێستی دەستوەردەرانەی ڕۆژئاوا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا، بە بیانووی ئەم شەڕە گەییشتنی زنجیرەیەک تانکی بە ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

Image Caption

«بۆریس پیستۆریۆس» وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ١٨ تانکی «لیۆپاردی_ ٢»ی ئەم وڵاتە لەگەڵ تەقەمەنی و پارچەی یەدەگ بە بیانووی شەڕی ئۆکرانیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی پورتوگال ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی «لیسبۆن» بە بیانووی شەڕی ئۆکرانیا سێ تانکی «لیۆپاردی ٢»ی بۆ کیێڤ دابین کردووە.

Image Caption

هەروەها «دێنیس شمیحال» سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، کیێڤ بە بیانووی شەڕی ئۆکرانیا نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری لە یەکێتی ئەوروپا و زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری لە ئەمریکا وەرگرتووە.

وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاواو بەتایبەتی ئەمەریکا بە چڕکردنەوەی فشارو سزای سەر فیدراسیۆنی ڕووسیاو دابینکردنی هەموو جۆرە چەکێکی سوک و قورس بۆ کیێڤ، نەک هەر هەنگاوێکیان نەناوە بەرەو کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، بەڵکو بوونەتە سووتەمەنیی ئاگری ململانێکان لەو وڵاتەش دا.

Image Caption

سەرپەیڤ