نیسان 01, 2023 20:38 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاوی فەرەنسیەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە توندوتیژییەکانی پۆلیس

ژمارەیەکی زۆر لە فەرەنسیەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە توندوتیژیی ڕوولەپەرەی ھێزەکانی پۆلیسی فەرەنسا لە هەڵس و کەوت لەگەڵ ناڕازیان، خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

Image Caption

هاوڵاتیانی فەرەنسی کە لەبەردەم یەکێک لە باڵەخانە حکومییەکان گردبوونەوە، ناڕەزایەتیان دژی پەرەسەندنی بوونی توندوتیژیەکانی پۆلیس دەربڕی. لە شوێنی کۆبوونەوەکەیان دا پارچەنووسگەلێکیان بەرز کردبووەوە  کە لەسەری نووسرابوو«پۆلیس بووەتە هاوبەشی بکوژەکان». ئەم خۆپیشاندانە دوای خۆپیشاندانەکەی حەوتەی ڕابردوو دێت کە بەهۆی پێکدادانی هێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەران نزیکەی ٢٠٠ کەس برینداربوون. خۆپیشاندەران حەوتەی ڕابردوو بەرامبەر بە گەڵاڵەیەکی چێکردنی بەنداو ناڕەزایەتیان دەربڕی . بەرپرسانی حکومەت دەڵێن، دروستکردنی ئەم بەنداوە پێویستە بۆ دابینکردنی ئاوی جووتیاران. بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن تەنها بۆ مەبەستی بازرگانییە.

Image Caption

پۆلیسی فەرەنسا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران پەنای بردبووە بەر بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و تۆپی ئاوی و بەهۆی هەمان گولەی گازیی فرمێسکڕێژەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون. پۆلیسی فەرەنسا تۆمەتبارە بەوەی کە ڕێگری لە جوڵەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و گەییشتن بە شوێنی پێکدادانەکان بۆ گواستنەوەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی حەوتەی ڕابردوو دەکات، خۆپیشاندەران دوێنێ بە فڕێدانی قەواخی گولەی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو بینای شارەوانیی شاری «نیڤەر» ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەو جۆرە دڕندەکارییانەی پۆلیس نیشان دا. ئەوان خوازیاری هەنگاوی خێرای حکومەتی مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بوون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە. هەروەها دروشمی دژ بە سیاسەتەکانی حکومەتی ماکرۆنیشیان بەرزکردەوە.

Image Caption

لە هەمان کاتدا سەندیکاکانی کرێکاران لە فەرەنسا مانگرتن لە کەرتی پاڵاوگەکانی ئەم وڵاتە چڕتر دەکەنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گۆڕانی یاسای خانەنشینی، سەندیکای گەورەی کرێکاری و بازرگانیی فەرەنسا ڕایگەیاند کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گەڵاڵە ھەراسازکەزەکەی «ئیمانوێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەمەڕ گۆڕینی یاسای خانەنشینی مانگرتنی زیاتر لە پاپاوگە گشتییەکانی ئەم وڵاتە بە ڕێوەیە.

Image Caption

لە ناوەڕاستی مانگی یەکەوە فەرەنسا بووەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی و مانگرتن لە دژی پلانی «ئێمانۆوێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆمار بۆ گۆڕینی یاساکانی خانەنشینی. حکومەتی مەکرۆن بەنیازە تەمەنی خانەنشینی لە فەرەنسا لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ بەرز کاتەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ