نیسان 03, 2023 03:43 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی مانگرتن لە فەرەنسا و توڕەیی خەڵک بەرامبەر بە مەکرۆن

وەزیری نێوخۆی فەڕەنسا بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە دژی یاسای ھەراسازکەری چاکسازیی خانەنشینی حکومەتی فەرەنسا، ڕوودانی دوو هەزار و ٥٧٩ ئاگرکەوتنەوە و ٣١٦ هێرشی سەر باڵەخانە حکومییەکانی ڕاگەیاند.

Image Caption

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، حەوت مانگرتنی نیشتمانی و سەدان خۆپیشاندان لە فەرەنسا ئەنجام دراون، دوابەدوای مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەی فەرەنسی، نزیکەی یەک لەسەر سێی بەنزینخانەکانی ناوچەی پاریس لە باکوری فەرەنسا کە خودی شاری پاریسیش دەگرێتەوە، ڕووبەڕووی کەمبوونی سووتەمەنی و لە ئەنجامدا ڕیزی درێژی هاوڵاتییان بوونەتەوە.

Image Caption

ڕۆژی یەکشەممە، «ژرارد دێرمەنن» وەزیری نێوخۆی فەڕەنسا،بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی بریندارانی نێو خۆپیشاندەران بکات، بەرامبەر بەو بارودۆخەی کە لە فەرەنسادا هەیە داخ و مەخابنی دەربڕی و ڕایگەیاند کە بە تێکڕایی لە ١٦ی مارسەوە ھەتا ئێستا هەزار و ٩٣٣ پۆلیس و ژەندرمە و ئاگرکوژێنەوە بریندار بوونە.

وەزیری نێوخۆی فەرەنسا وێڕای سوکایەتی کردن بە خۆپیشاندەران بە شەقاوەولاسار ناوی بردن و بانگەشەی کرد کە: کاتێک توندوتیژخوازان و سەرەڕۆیان و توندئاژۆ چەپ لایەنەکان دێنە مەیدانەوە ئەوە ئەرکی پۆلیسە کە پێیان بڵێت:بەسی کەن.

Image Caption

«دێرمەنن» دانی بەوەش دا نا کە لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا ١١ پۆلیس و ژەندرمە و ساڵێک پێش ئەوەش ١٠١ جێبەجێکردنی یاسا لە بەر بەکارهێنانی هێزەوە بە شێوەیەکی نەگونجاو سزا دراون.

Image Caption

زۆربەی ھەرە زۆری ھەموو سەندیکاکانی فەرەنسا دژی پلانەکەی حکومەتی «ئیمانوئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆمارن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی و بە شێوازی جۆراوجۆربەتایبەت وەڕێخستنی مانگرتنی سەرتاسەری لە وڵات دا گوشاریان خستووەتە سەر حکومەت.

Image Caption

سەرپەیڤ