نیسان 07, 2023 21:46 Asia/Tehran
  • پەیمانگای واشێنگتۆن: بەدیهێنانی ئابوری سەربەخۆ هیچ نەبوو، جگە لە قووڵکردنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکان

سەرباری ئەوەی کە لەساڵی ٢٠١٥ ویلایەتی «مەسعود بارزانی» کۆتایی هات، بەڵام پۆستەکەی جێنەهێشت تاساڵی ٢٠١٧، کە بووە هۆی داخستنی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ لە پێناو درێژکردنەوەی ماوەی ویلایەتەکەی، بۆیە سەیر نیە، کە بەردەوام ڕێژەی بەشداریی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

لە نوێترین ڕاپۆرتیدا پەیمانگای واشێنگتۆن ڕایگەیاندووە:سەرەڕای بەڵێنی یەنەکە و پەدەکە، لە بارەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە ناوبانگی حکومەتی هەرێم تووشی داخوران بووە و جەختدەکاتەوە، کە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ئابوری سەربەخۆ هیچ نەبوو، جگە لە قوڵکردنەوەی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و دەسەڵاتە کلیبتۆکراسیەکەی و گواستنەوەی پاشکۆیەتیەکەی بۆ تورکیا و پشتبەستن بە هاوکاری دەرەکی و داهاتەکانی نەوت.

ئاماژەبەوەشکراوە، دوای ٣٠ ساڵ لە دامەزراندنی و ٢٠ ساڵ لە هێرشی ئەمریکا، حکومەتی هەرێم دیدگایەکی ڕوونی نیە بۆ ئایندەی، وێڕای ئەوەی لەبەردەم تەقینەوەی ناوخۆیی دایە بەهۆی نادڵنیایی لە دۆخی ئابوری و دابەشبونی سیاسی و دامەزراوە لاوازەکانی.

شەڕی ناوخۆ بە هۆکاری نەمانی متمانە ناودەبات و دەڵێت: شەڕی ناوخۆ بووە هۆی لەقکردنی متمانەی هەردوو حزبەکە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان وەک دوو ناوچەی دەرەبەگایەتی دابەشبکەن، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە ململانێی ناوخۆیی پارتە سیاسیەکانیش دەکات و دەلێت: گەندەڵی و نالێهاتویی لە دامەزراندن، کەرتی گشتی شێواندووە، لەگەڵ بوونی هەزاران فەرمانبەری وەهمی و دوو مووچە و خانەنشینیی ناشایستە، لەکاتێکدا کەرتی تایبەتیش لەلایەن ئەندامانی خێزانە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانەوە خاوەنداری دەکرێن.

پەیمانگای واشێنگتۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرباری ئەوەی کە لەساڵی ٢٠١٥ ویلایەتی «مەسعود بارزانی» کۆتایی هات، بەڵام پۆستەکەی جێنەهێشت تاساڵی ٢٠١٧، کە بووە هۆی داخستنی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ لەپێناو درێژکردنەوەی ماوەی ویلایەتەکەی، بۆیە سەیر نیە، کە بەردەوام ڕێژەی بەشداریی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

لە کۆتاییدا ئاماژە بە ناکۆکییەکانی شکستی ڕیفراندۆم کراوە و دەشڵێت: لەگەڵ قوڵبونەوەی ناکۆکیی کورد و باشبونی دۆخی ئەمنیی لەسەرانسەری عێراق، لەدوای ڕیفراندۆمەکەوە، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ناکۆکییان هەیە لەبارەی تێڕوانین بۆ عێراق و پلانی ڕزگاکردنی کەرتی وزەی گەمارۆدراویان.

سەرپەیڤ