نیسان 24, 2023 19:49 Asia/Tehran
  • ھاوڕێیانی موھتەدی و دابڕانێکی تر

کاری هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی ئێران، دوای شەش مانگ، بە کردەوە بە دەستلەکارکێشانەوەی «حامید ئیسماعیلیون» کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی ئێران کە کەسانی وەک مەسی عەلینەژاد، حامید ئیسماعیلیون، ڕەزا پەهلەوی، عەبدوڵڵای موهتەدی و نازەنین بونیادی لە ڕوخسارە دیارەکانی بوون، دوای وەرگرتنی پارە و بارەبووی جۆربەجۆری دەرەکیلە بەریەک ھەڵوەشایەوە.

«حامید ئیسماعیلیون» کە ئەندامی نزیک لە گرووپی تیرۆریستی مونافیقەکانە و کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێران تینتەرنەشناڵ» پاڵپشتیی دەکات، سەبارەت بە هۆکارەکانی کشانەوەی لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی ئێران وتی: گروپەکانی گوشارھێنان لە دەرەوە بە شێوازگەلی نادیموکراسیانە هەوڵی سەپاندنی هەڵوێستەکانیان بەسەر کەسانی تریان دەدا. دیارە سەپاندنی بیروڕاش لە دیموکراسیدا جێی نابێتەوە و ڕێککەوتنی تەواوی ئەندامانی گروپەکە مەرجە بۆ جوڵانەوەیەکی دیموکراسیانە، نەک تەنها ئەندامێکی ئەو گروپە.

«ئیسماعیلیون» ھەروەھا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵەکەی پشتیوانی ، واتە «ئێران ئینتەرنەشناڵ» ڕاشکاوانە دژی ڕەزا پەهلەوی ھەڵوێستی وەرگرت و بە تێکدانی یەکڕیزیی نێو گروپەکە و دزە پێکردنی هەواڵە نهێنییەکانی نێو گروپەکە بۆ دەرەوەی و بڵاوکردنەوەی بەرفراوانی بە شێوەیەکی ڕێکخراوو زڕاندنی ناوی ئەندامانی بەھۆی هەوادارەکانیەوە لەکەشی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تۆمەتبار کردو وتی کە بەم شێواز و ڕەفتارە، هەر لەسەرەتاشەوە ڕوون بوو کە شکست دێنین.

پێشتر کشانەوەی لەناکاوو بەبێ ڕوون کردنەوەی «نازەنین بونیادی» لەم هاوپەیمانییە و وەستاندنی چالاکییەکانی لە کەشی مەجازیشدا ھێندێک قسەوباسی لێ کەوتبووەوە، کە ھەڵبەت لەبەر نەبوونی پێگەیەکی کاریگەر لە ئۆپۆزسیۆندا زۆر بە ھەند نەگیرا.

ئێستا لە نێو بەناو سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە، تەنیا «مەسی عەلینەژاد» دەمێنێتەوە، کە ڕەنگە بە زیرەکترین کەسی ئەم هاوپەیمانییە هەژمار بکرێت؛ کەسێک کە لە ئەنجامی مامەڵەکردن بە خوێن و ژیانی ناڕازییان لە ناوخۆی ئێران دا، دۆخێکی دارایی باشی بۆ خۆی پێک ھێناو پارەیەکی زۆری کۆکردەوە.

حەوتەکانی ڕابردوو، ماڵپەڕی www.usaspending.gov، وەک سەرچاوەیەکی داتای کراوەی زانیاریی فەرمیی پەیوەست بە خەرج و بەرجی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا، لیستی ئەو ڕێکخراو و کەسانەی بڵاوکردەوە کە بە شێوەی گرێبەست یان بەخشین پارەیان لە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا وەرگرتووە کە ناوی «مەسی عەلینەژاد»یشی تێدا دەبینراو ئەوەش ئاشکرا کرا کە لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٣ بە گشتی ٧٢٧ هەزار و ٤١٠ دۆلاری لە حکومەتی ئەمریکا وەرگرتووە.

لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٣ ئەم بڕە پارانە لە شێوەی گرێبەستی دەزگای میدیایی جیهانی حکومەتی فیدراڵیی ئەمریکا لەگەڵ «مەسی عەلینەژاد» خراوەتە سەر حیسابە تایبەتییەکەی و موچەی کارمەندییەکەی نایەتە ئەژمار.

سەرپەیڤ