May 17, 2023 20:18 Asia/Tehran
  • رابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: حەجج پەیمانێکی نێونەتەوەیی و ژوانگەیەکی جیهانییە

رابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری کاربەدەستان و کارگێڕانی حەجج پێی داگرت: حەجج پەیمانێکی نێونەتەوەیی و ژوانگەیەکی جیهانییە بە بەرژەوەندیی جۆربەجۆری دنیاو دواڕۆژەوە.

Image Caption

«حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسان و کارگێڕان و کۆمەڵێک لە زیارەتکارانی بەیتوڵڵاھولحەرام، تێڕوانینی دروستی حەجج و تێگەییشتن لە گرنگایەتیی ئەو ئەرکەی بە زۆر گرنگ زانی و جەختی لەوە کردەوە: حەجج پرسێکی جیهانییە و شارستانیەتێکە کە ئامانجەکەی پێشخستنی ئومەتی ئیسلامی، لێک نزیک کردنەوەی دڵی موسڵمانان و یەکخستنی ئوممەتی ئیسلامی لە دژی کوفرو ستەم و ئیستیکبارو بتە مرۆڤی و غەیرە مرۆڤییەکانە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە قازانجی دنیاو دواڕۆژی ئەو ئەرکە گەورەیە وتی: ئەگەر حەج نەبێت ئومەتی ئیسلامی لەبەریەک ھەڵدەوەشێتەوە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی شەیتانە ئیستکبارەکانی لە نێو ئەو ئامانجانەدا زانی و وتیشی: لە وێنەی بەرژەوەندی و قازانجەکانی دنیای حەج ئەوەیە کە موسڵمانان لەم کۆبوونەوە بەرفراوانەدا، لەبەرامبەر ڕژێمی زایۆنی و کاریگەریی هێزە ئیستیکبارییەکان، بوونی خۆیان ڕابگەیەنن و بەهێز بن و لە ھەمبەر ستەمکارانی جیهان سینگیان بکەنە قەڵغان.

Image Caption

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە پێویستیی ئاگاداربوون لە کاروباری جیهانی و بارودۆخی گەلانی موسڵمان، وتیشی: ڕۆژانی حەجج دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ناسینی گەلان و مەسەلە جیهانیەکان بۆ ئەوەی هەواڵی ناڕاستی میدیاو ھەواڵدەرییە درۆزنەکان ،مرۆڤ لە ڕاستییەکانی جیھان دوور نەخاتەوەو لای نەدات.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بێ ئاگایی لە بارەی جیهانی بە هۆکاری لەناوچوونی هەر کۆمەڵگایەک زانی و وتیشی: پێویستە خەڵک و بەرپرسان شارەزایی و ناسینی ئامانج و شێوازو سیاسەت و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی دوژمن زۆر بە جددی وەربگرن.

Image Caption

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: ئەگەر ئاگاداری پرسە جیهانییەکان بین، دەتوانین لە ئامانجی ڕاستەقینەی دوژمن و هۆکاری پێداگرتنی لە هەندێک بابەتدا تێبگەین. وەک چۆن لە زۆر بابەتدا بەرپرسان وریا بوونە و بە دروستی مامەڵەیان کردووە و پێشکەوتنی زۆر باشی ئێران لە پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان کە ئەمریکای تووڕە کردووە، دەرئەنجامی ئەم وریایی و لەسەر ھەست بوونەیە.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئەو وڵاتانەی بانگەشەکەری شارستانییەت  کە ھیچ نیشانەیەکی شارستانیەتیشیان پێوە دیار نییە، تا ئێستاش گیرۆدەی پرسی ڕەگەزی ڕەش و سپی، ڕەگەزی ئەوروپی و غەیرە ئەوروپین و ئاژەڵە ماڵییەکانیان بەلاوە چەندین هێندە بە بایخ تر لە مرۆڤەکانە و خنکانی یەک لە دوای یەک و بەردەوامی کۆچبەران لە دەریادا نیشانەی هەر ئەم ڕاستییەیە.

Image Caption

سەرپەیڤ