May 21, 2023 06:56 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: دەستی دەرەکی بۆ دروستکردنی کێشە لە نێوان ئێران و دراوسێکانیدا لە ھەوڵدایە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە سنوورە دوورودرێژەکانی ئێران لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جۆربەجۆرو هەندێکجار وڵاتانی گرنگ و کاریگەریش، وتی: دەستی دەرەکی لە دروستکردنی کێشە لە نێوان ئێران و دراوسێکانیدا لە ھەوڵدایەو نابێ ڕێگە بدرێت ئەو سیاسەتەیان سەر بگرێ.

Image Caption

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی (شەممە) لە میانەی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سیاسەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی، تەنانەت ئەگەر دووریش بێت، هەروەها سیاسەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوھەڵوێست و هاوڕێی بە گرنگ زانی و وتی: ئەمڕۆکە ھاوھەڵوێستی و ھاوڕێیەتیی ھێندێک لە وڵاتانی گەورەو گرینگی دنیا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھێندێک بوارو ڕێبازی سەرەکیی سیاسەتی نێودەوڵەتی دیاردەیەکی بێ وێنەیە کە دەبێ بە قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە، پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانە پەرە پێ بدرێت.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕش، بە ئاماژەدان بە تەوەری «کۆبوونەوەی باڵوێزان» سەبارەت بە گۆڕانکاری لە ڕێکمەندیی ئێستای جیهانی و دووپات کرانەوەی بەردەوامی ئەم تەوەرەیە لە ئەدەبیاتی جیهانیدا، وتی: گۆڕانکاری لە ڕێکمەندیی جیهانیدا، گۆڕانکارییەکی درێژخایەن و لە ژێر باندۆری ڕووداوە شیمانەییە پێش بینی نەکراوەکانەو وڵاتانی جۆربەجۆر بۆچوونی جیاواز و ڕوانگەی یەکنەگریان لە بارەیەوە ھەیە.

Image Caption

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ھەروەھا بە ڕوونکردنەوەی پێوەرو نیشاندەرەکانی سیاسەتێکی سەرکەوتووی دەرەکی ،"سەربەرزی" بە واتای ڕەتکردنەوەو خۆپاراستن لە دیپلۆماسیی پاڕانەوە، "حیکمەت" بە واتای کارلێک و چالاکیی ژیرانە و حیسابکراو و "بەرژەوەندی" بە واتای نەرمی نواندن لە ئاراستەی بەرەخولە دانەوەی ئاستەنگە سەختەکان و بەردەوام کردنی ڕێگای وەک سێ سەرپەیڤی بنەمایی دیپلۆماسیی ئێران ناساند.

Image Caption

ڕابەری مەزنی شۆڕش، دوورکەوتنەوە لە متمانەی نابەجێ  بە لایەنە بەرامبەرەکانی وەک چەمکێکی دیکەی "حیکمەت" ناساندو وتیشی: دیارە ناکرێ هەر قسەیەک لە دنیای سیاسەتدا بە درۆودەلەسە بزاندرێت، چونکو قسەی ڕاستبێژانەو جێی قەبووڵیش ھەن، بەڵام خۆ نابێ متمانە بە ھەموو قسەیەکیش بکرێت.

Image Caption

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ھەروەھا تیشکی خستە سەر سیاسەتێکی جێی شانازی و سەرکەوتووی دەرەکیش و لەم بوارەدا، ٦ چەمکی دیاری کرد لەوانە «توانایی ڕوونکردنەوەیەکی قایلکەرانەی لە بارەی لۆژیکی ھەڵوێستەکانی وڵات لە بواری جۆربەجۆردا»، « ئامادەمەندیی کاریگەرو ڕێبازخۆشکەر لە دیاردەو ڕووداوو ڕەوتە جۆربەجۆرە سیاسی و ئابوورییەکانی جیھان»، لادان و کەم کردنەوەی سیاسەت و بڕیاری ھەڕەشاویی دژی ئێران»، لاواز کردنی مەکۆ مەترسیدارەکان»، «بەھێزکردنی دەوڵەتەکان و کۆمەڵە یەکگرتووە ھاوھەڵوێستەکانی ئێران و پەرەپێ دانی ستراتژیای وڵات» و « ھێزی پێزانین بەو ڕەھەندە شاراوانەی کە لە بارەی ناوچەکەو جیھانەوە بڕیار دەدەن و دەجوڵنەوە».

Image Caption

سەرپەیڤ