May 27, 2023 16:17 Asia/Tehran
  • تورکیا لە سەروبەندی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا

سبەینێ یەکشەممە جەماوەری تورکیا بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەیان دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.

Image Caption

سبەی یەکشەممە ٢٨ی مای ٢٠٢٣ قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سیانزەھەمین خولی سەرۆکایەتیی تورکیا بە ئامادەبوونی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» کاندیدی هاوپەیمانیی سەرۆکایەتی و «کەمال کلیچدارئۆغڵو» کاندیدی هاوپەیمانیی نەتەوەیی (کە بە مێزی شەشەم) ناسراوە، بەڕێوەدەچێت.

Image Caption

ئەمە یەکەمجارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بۆ خولی دووەم درێژ دەکرێتەوە. لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا کە لە ١٤ی مای ئەنجامدرا، هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان بەدەست بهێنن.

Image Caption

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، «ئەردۆغان» بە دەستخستنی پتر لە ٢٧ ملیۆن و ٨٨ هەزار دەنگ ( کە یەکسانە بە لەسەدا ٤٩.٥ی دەنگەکان) و «کەمال کلیچدارئۆغڵو» بە پتر لە ٢٤ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار دەنگ ( کە یەکسانە بە لەسەدا ٤٤.٨٩ی دەنگەکان) گەییشتوونەتە خولی دووەمی ئەم ھەڵبژاردنانە.

Image Caption

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر دەستی پێکرد. لە ماوەی پێنج ڕۆژدا هاووڵاتیانی تورکیا لە ٧٣ وڵات و لە ١٦٧ نوێنەرایەتیی ئەم وڵاتە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان دەنگیان دا. ژمارەی بەشداربووان لە ناوچەکانی دەرەوەی تورکیا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٩١٢ هەزار کەس ڕاگەیەندرا. سبەی دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی نێوخۆ دەنگەکان ئەژمار دەکرێن.

Image Caption

دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە گەلێک جار هۆشدارییان داوە لە دەستوەردانی واشنتۆن و وڵاتانی ئەوروپا لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە. لەو چوارچێوەیەدا، «سولەیمان سۆیلو» وەزیری ناوخۆی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا ئەمریکای بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کردو دەستوەردانی میدیای ڕۆژئاوای لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بە هاوتەریب لەگەڵ پیلانەکانی ئەمریکا زانی.

Image Caption

ماوەی سەرۆکایەتیی تورکیا پێنج ساڵەو بەپێی ئەو هەموارکردنەی دەستوور کە لە ساڵی ٢٠١٧ پەسەند کرا، سەرۆک کۆمار باڵاترین کاربەدەستی جێبەجێکار و سەرۆکی حکومەتە و دەسەڵاتی تەواوی هەیە لە هەڵبژاردنی وەزیر و بەرپرسانی حکومەت.

Image Caption

سەرپەیڤ