جەختی دووبارەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی دوژمنان
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) کە بە ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی خەڵک و بەرپرسان بەڕێوەچوو، جارێکی دیکە جەختی لە پێویستیی بەرنگار بوونەوەی دوژمنایەتیی ئیستیکبار کردەوە.
حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە بەشێک لە لێدوانەکانیدا، بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە بە پێچەوانەی خەیاڵی هەڵەی هەندێک کەس، دوژمنایەتیی ئیستکبارو زایۆنیزمی جیهانی لەگەڵ نەتەوەی ئێران بە پاشەکشەی قۆناغ بە قۆناغ کاڵ نابێتەوە و لەنێو ناچێت، وتیشی: لە زۆر حاڵەتدا پاشەکشەی ئێمە بووە هۆی ھاتنە پێشەوەی ئەوان و شەڕانی تری کردن؛ چونکە ئامانجی سەرەکییان گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەردەمی پێش شۆڕش، واتە سەردەمی وابەستەیی و بێ شوناسییە.
لەو چوارچێوەیەدا ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: لە ھێندێک لە حکومەتەکانی ئەم دەیان ساڵەدا کەسانێک ھەبوون کە باوەڕیان بە پاشەکشە و سەرەتی دان هەبوو، بەڵام لە یەکێک لەو حکومەتانەدا هەر ئەو وڵاتەی کە ئێمە لە ھەمبەری دا کشابووینەوە، تۆمەتی بۆ سەرۆک کۆماری ئێمە سزانامەی دەرکردو بەرەو د ادگەی لەپێوار ڕایکێشا، یان لە حکومەتێکی دیکەدا کە بەداخەوە یارمەتیی ئەمریکییەکانیش درا بوو، ئێرانیان وەک تەوەرەی شەڕاشۆیی ناساند.
ئەم لێدوانە گرینگانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێوەندی بە درێژەی گوشارە سیاسی و ئابووری و پڕوپاگەندییەکانی دوژمنان لەوان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی ھەیە کە بە ئامانجی ناچارکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاشەکشە لە پرسە جێی ناکۆکییەکان، لەوانە چالاکیی ئاشتیانەی ئەتۆمی یان پێشکەوتنەی بەرگریکارانەو چەکەمەنی بەردەوام دەکرێت.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە لە ساڵانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا، دوژمنان بە ڕابەرایەتیی ئەمریکا، هەموو ئامرازە سیاسی و ئابووری و تەنانەت سەربازییەکانیشیان بەکارهێناوە بۆ گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ھەڵبەت سەرباری دروست کردنی زیان و گرفتی ئابووری ، لە بەر خۆڕاگریی خەڵک و حکومەت، قەت نەبووە هۆی گۆڕانی ھەڵوێستە بنەڕەتییەکانی ئێران چ لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و چ لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش بەردەوام نەیاری ھەرچەشنە سازانێکەو جەخت لە پێویستی بەرنگار بوونەوە و خۆڕاگری لە ھەمبەر دەکات. بەڕێزی بەرخۆدان بە کاردانەوەی سروشتیی هەر نەتەوەیەکی ئازاد و بەشەرەف لە بەرامبەر سەپاندن و زۆرەملێدا دەزانێ و دەفەرموێت: خراپترین بارودۆخ بۆ وڵاتێک ئەوەیە کە بەرپرسانی وڵاتەکەی لە ناوچاوگرژ کردن و هەڕەشەوگوڕەشەی دوژمن بترسن، کە ئەگەر ترسان، ئەوە لە ڕاستیدا دەرکەیان بۆ ھاتوچۆو دەست درێژکاری و سنووربەزاندنی کردووەتەوە.
کار دەبێ بە عەقڵ و لۆژیک و حیکمەتەوە ئەنجام بگرێت، گومان لەمەدا نییە، بەڵام دەبێ ھاوڕێی بوێری بێت؛ بە ترسەوە، بە دڵەڕاوکێیەوە، کارتێکران بە ھۆی خراپ جوڵانەوەو ناوچاوگرژکردنی خاوەن دەستەڵاتەکانی دنیا سەرەتای چارەڕەشییە، دەسا ئەوەی پێی خۆشە بترسێت با بترسێت ، بەڵام بە ناوی خەڵکەوە نەترسێت ، چونکو خەڵک خۆڕاگرانە وەستاوە.