ئه‌یلوول 09, 2023 20:12 Asia/Tehran
  • گەلۆ قەدەغەكردنی حیجاب لە فەرەنسا؛ جەنگی نوێی خاچپەرەستیە ؟

فەرەنسا بۆچی باڵاپۆش قەدەغە دەكات؟ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە تا چەندە پەیوەندی هەیە بە جەنگی خاچپەرەستەكان بەدژی موسڵمانان؟

ڕۆژی پێنجشەممە 7ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی دەوڵەتی فەرەنسا كە باڵاترین دەزگای دادوەرییە لە وڵاتەكەدا بڕیاری قەدەغەكردنی پەچەی لە قوتابخانەكانی فەرەنسا پەسەند كرد.

ئەنجوومەنی دەوڵەت لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە لەو داواكارییە كردووە و رۆژی پێنجشەممە بڕیارەكەی دەركرد، دوای ئەوەی كۆمەڵەی “ئاكسیۆن” – كە پەیوەندی بە داكۆكیكردن لە مافی موسڵمانانەوە هەیە، سكاڵایەكی لەسەر بڕیارەكەی وەزیری پەروەردە گابرێل ئەتال تۆماركرد بۆ قەدەغەكردنی لەبەركردنی پەچە لە قوتابخانەكاندا.

ڕێوشوێن و بڕیارە توندوتیژەكانی فەرەنسا دژی ئیسلام و موسڵمانان پرسیاری زۆری لەسەر پاڵنەرەكانیان و هۆكاری پشتەوەیان دروستكردووە

ڕێوشوێن و بڕیارە توندوتیژەكانی فەرەنسا دژی ئیسلام و موسڵمانان پرسیاری زۆری لەسەر پاڵنەرەكانیان و هۆكاری پشتەوەیان دروستكردووە، لەكاتێكدا حكومەتی فەرەنسا و سیاسەتمەدارانی ڕاست و چەپ دەڵێن ئامانجیان پاراستنی ئەو سیستمە عەلمانییەیە كە لەو كاتەوە بوونی هەیە پەیوەندی نێوان ئایین و دەوڵەت لە ساڵی 1905 بە یاسایی كرا، چاوخشاندنێك بە مێژووی فەرەنسا پێچەوانەكەیمان بۆ دەردەكەوێت.

بیرمەند و لێكۆڵەر فرانسوا بۆرگا دەڵێت: دەوڵەتی فەرەنسا قسەی ڕەگەزپەرستانە دەگرێتەبەر و ململانێی لەگەڵ موسڵمانان دەگەڕێتەوە بۆ ڕەتكردنەوەی نەوەی كۆلۆنیالیستەكان.

پاساوەكانی فەرەنسا هەمیشە پاراستنی سیستەمی عەلمانی بووە كە لەسەر بنەمای جیاكردنەوەی ئایین لە دەوڵەت دامەزراوە. لە هەمان كاتدا سیاسەتمەدارانی فەرەنسا ڕەتی دەكەنەوە كە هیچ مەیلێكی پێشووی دژە موسڵمانان هەبووبێت.

بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی قەبارە و قووڵایی ئەم دوژمنایەتییە، ئەوە ڕوونە كە چیرۆكەكە زۆر لەوە گەورەترە، ئەمەش پرسیارێكی گرنگ دەوروژێنێت: ئایا بەڕاستی فەرەنسا ئاڵای دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلامدا هەڵگرتووە و ئایا بەڕاستی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ بەرگریكردن لە عەلمانییەتەكەی؟ سیستەمی سیاسی، كە لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە كە هەموو شتێك بۆ پاراستنی دەوڵەت بەكاردەهێنرێت؟

هێرشكردنە سەر بەها ئیسلامییەكان ڕەوتێكی قبوڵكراو بوو لە وتاری سیاسی فەرەنسادا، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەمكە عەلمانیەكان وردە وردە گۆڕانكاریان بەسەردا هات و لە چەپەوە بەرەو باڵی ڕاست ڕۆیشتن لە ماوەی چەند دەیەیەكدا ؛ بە جۆرێك ئیسلام بوو بە دوژمنی ژمارە یەك بۆ چەپ و ڕاست بە یەكسانی .

لە سەردەمی سەرۆك كۆمار نیكۆلا ساركۆزیدا، سیاسەتەكانی دژە موسڵمانان وەك بەرگریكردن لە عەلمانیەت لە چوارچێوەیەكدا داڕێژران. هەڵوێستی حكومەتی فەرەنسا و پشتگیری لەو كارتۆنانەی كە سووكایەتی بە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەربێت) دەكەن، بە بیانووی ئازادی ڕادەربڕین، هەروەها هێڵێكی ڕوونی لە دوژمنایەتی فەرەنسا بەرامبەر ئیسلامدا كێشا.

دوای كوشتنی ساموێل پاتی لە 16ی تشرینی یەكەمی 2020، لەسەر دەستی هاوسۆزێكی داعش دوای ئەوەی پاتی پیشانی خوێندكارانی قوتابخانەكەی دا كە سوكایەتی بە كاریكاتێری پێغەمبەر (د.خ) دەكەن، دەركەوت كە سەرۆكی ئێستای فەرەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن، ناوەڕۆكێكی هاوشێوەی بەرنامەی ساركۆزی وەرگرت و دەستی بە سەركوتكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئیسلامی كرد.

دوژمنایەتی فەرەنسا بۆ ئیسلام لەو كاتەوە دەستی پێكرد كە موسڵمانان ئەندەلوسیان داگیركرد

دوژمنایەتی فەرەنسا و تاوانباركردنی ئیسلام لەلایەن كۆمەڵگەی موسڵمانەوە وەك ئینكاری و ڕێزنەگرتن لە زیاتر لە 6 ملیۆن هاوڵاتی موسڵمان لەم وڵاتەدا تەماشا دەكرێت.

ململانێی نێوان فەرەنسا و موسڵمانان چۆن دەستی پێكرد؟

دوژمنایەتی فەرەنسا بۆ ئیسلام لەو كاتەوە دەستی پێكرد كە موسڵمانان ئەندەلوسیان داگیركرد كە لە ئێستادا ئیسپانیا و پورتوگال بە سەركردایەتی تاریق بن زیاد و موسا بن نوسەیر. موسڵمانان دەستیان كرد بە هەوڵدان بۆ پێشڕەوی و داگیركردنی فەرەنسا كە پێی دەگوترا خاكی فرانكەكان، گۆلەكان، یان گالیا.

سوپای ئیسلامی پێشڕەوییان كرد تا گەیشتنە جەرگەی پاریس، بەڵام شای فەرەنسا، چارڵز مارتێل، نزیكەی 400 هەزار چەكداری فەرەنسی و ئەوروپی كۆكردەوە و توانی سوپای عەبد الرحمان غەفیقی تێكبشكێنێت، لە دوای ئەو شەڕە دوژمنایەتییەكی بەهێز لە دژی ئیسلام دروست بووە و فەرەنسا دوای ئەوە و تا ئەمڕۆش بووە بە سەری ڕمی دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان.

 

 

 

سەرپەیڤ