رژیمی زایونیستی و جەنایەتی جەنگی لە غەززە؛ لێکدانەوەی 13 بڕگەی یاسایی
هەموو بەڵگەکان باس لە ئەوە دەکەن کە رژیمی زایونیستی خراپترین جەنایەتەکانی لە غەززە ئەنجام داوە. بەم حاڵەوە، ئەمریکا هێشتا پێی وایە کە ئیسرائیل خەریکی بەرگری ڕەوایە.
سێهەمین مانگی جەنگی رژیمی زایونیستی لە دژی غەززە لە دۆخێکدا درێژەی هەیە کە ئەو ڕژێمە جەنایەتی چوار ڕەهەندی شی کراو لە پیره وی ناوخوی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بریتی لە جەنایەتی جەنگی، کۆمەڵکوژی، جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و جەنایەتی دەستدرێژی لە دژی خەڵکی غەززە ئەنجام داوە.بڕگەی 8 ی ئەساسنامەی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی ئاماژەی داوەتە سەر جەنایەتی جەنگی. هەندێک لە ئەو جەنایەتانە کەرژیمی زایونیستی ئاشکرا و بەردەوام هەمبەر خەڵکی غەززە ئەنجامی داوەبەم جوره نه،کوشتنی بە ئەنقەست ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار فەلەستینیی لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە شه هید کردووە. وێڕای ئەوە زیاتر لە 6 هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.
خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە کە خەڵکی غەززە بە شێوەی بەئەنقەست لەلایەن رژیمی زایونیستی کراونەتە ئامانج و شەهید بوون.خەساری قورس و ئازار لە جەستە و تەندروستی کەسەکان.یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی جەنایەتی جەنگی کە لە ئەو مادەیە هاتووە، خەساری قورس و ئازای جیدی لە جەستە و تەندروستی کەسەکانە کە ئیسرائیل ئەو جەنایەتەی لە قاڵبی بریندار کردنی خەڵکی سڤیل، گەمارۆی غەززە، ڕێگری لە هاوردنی دەرمان و خۆاک ئەنجام داوە.
کاول کردن و داگیر کردنی دارایی لە ئاستی بەربڵاو کە بە شێوەی نایاسایی و بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێت و نەتوانرێت ئەوە وەکوو زەروورەتی سەربازی پاساو بدرێت.هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی سڤیل بە ئامانجی هێرش بۆ سەر ئەوان یان خەڵکی سڤیل کە راستەوخۆ بەشداری شەڕ نین.هێرشی ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی سڤیل، واتا پێکانی ئامانجگەلێک کە لە بواری سەربازی بەکارناهێنرێن.هێرشی ئەنقەست بۆ سەر فەرمانبەران،دامەزراوەکان و ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری مرۆڤدۆستانە.دەسپێکی بە ئەنقەستی هێرش سەرەڕای ئەوەی کە ئاوەها هێرشێک دەبێتە هۆی خەسار لە خەڵکی سڤیل یان ژینگە.هەر جۆرە بوردمان یان هێرش بۆ سەر شار، گوند، ناوچە نیشتەجێیەکان کە سەربازی نین و سڤیلن.دەرکردن یان گواستنەوەی نایاسایی یان زیندانی کردنی نایاسایی.ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچکەس لە ئەمان نابێت.
هێرشی بەئەنقەست بۆ سەر باڵەخانە ئایینی، پەروەردەیی ، هونەری، زانستی ، مێژووی و نەخۆشخانەکان هێرشی ئەنقەست بۆسەر باڵەخانە، یەکە و ئۆتۆمبێلە پزیشکییەکان.سەپاندنی برسیەتی زۆرەملێ بەسەر خەڵکی سڤیل وەکوو حربەیەکی سەربازی لە ڕێگای بێبەری کردنی ئەو کەسانە لە ئیمکاناتی زەرووری.ئەو حاڵەتانە کە باس کرا و هەروەها چەنذین حاڵەتی دیکە، ئاشکرا دەیسە لمێنێت کە ئیسرائیلی داگیرکەری قودس لە شەڕی غەززە جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە. بەم حاڵەوە ئەمریکا هێشتا پێی وایە رژیمی زایونیستی خەریکی بەرگری ڕەوا لە خۆیە و هەر جۆرە بڕیارنامەیەکی پێشنیاری کراو لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤێتۆ دەکات.