شوبات 11, 2024 11:30 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک لە نزیکبوونەوە بە کاتی هەڵمەتی ویشکانیی تێکدەر لە رەفەح کە سوپای داگیرکەر خۆی بۆ تەیار دەکاو ئەو شارە پڕە لە ئاوارەی فەلەستینی، فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەر، پەلاماری قورسیان بەدژ رەفەح و خان یونس لە باشوری غەززە دەسپێکردووە.

لە١٢٧ـەمین رۆژی ژینۆسایدی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل بەپاڵپشتیی ئەمریکا لە غەززە، فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەر درێژەدەدەن بە پەلاماری جیاجیایان بۆسەر ناوچە وێرانبووەکانی کەرتی غەززەو دەیان کەس شەهیدو بریندار دەکەن، ئامارێکی دڵتەزێن کە هەر ڕۆژ دووپات دەبێتەوە.

هاوکات رۆژنامەی عیبریی "یەدیعوت ئاهارنۆت" سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی لەقاوی دا کە گەڵاڵەی هێرشی ویشکانیی سوپای ئیسرایئیل بۆسەر شاری رەفەح لە نزیک سنوری میسر لەگەڵ کەرتی غەززە، لە نزیک سێ حەفتە لەمەوبەرەوە ئامادە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە نووسینگەی میدیایی دەوڵەتیی لە غەززە وشداریی دا لەمەڕ ڕوودانی کارەسات لە رەفەح. نووسینگەی میدیایی دەوڵەتیی لە غەززە رایگەیاند: بێتوو داگیرکەرانی ئیسرائیلی هیرش بکەنەسەر پارێزگای رەفەح، ئێمە لەبارەی ڕوودانی کارەساتێک و کۆمەڵکوژیی جیهانی وشداریی دەدەین .

ئەو ڕێکخراوە فەلەستینیە ڕاشیگەیاند: حکومەتی ئەمریکا، کۆمەڵگای جیهانی وداگیرکەران بە بەرپرسی تەواوی هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی لە رەفەح دەزانین.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، تانکەکانی داگیرکەران لە نزیک نەخۆشخانەی سەحرایی ئوردون لە تەنیشت نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس جێگیر کراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیش ئۆتۆمبیلێکی ناسەربازییان لە رۆژاوای شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، سێ کەس شەهید بوون.

سەرچاوە هەواڵییەکانیش ڕایانگەیاند، لە بۆردومانی ماڵ و خانووبەرەی فەلەستینیان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە لە شەوی ڕابردوو-وە لە ناوەڕاست و باکوری رەفەح بیست و پێنج فەلەستینی شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، لە بۆردومانی شەوی ڕابردووی سوپای زایۆنی کە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەی کردەئامانج، ژمارێک شارومەند شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

تۆپخانەی سوپای داگیرکەر هەروەها خوێندنگەی "تەییبە" شوێنی حەوانەوەی ئاوارەکان لە رۆژهەڵاتی خان یونسی تۆپباران کرد کە بەهۆیەوە،ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا.

سەرپەیڤ