شوبات 14, 2024 13:00 Asia/Tehran

بە شەهیدکرانی١٣٣فەلەستینی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە زیاتر لە٢٨هەزار کەس.

سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لەئەنجامی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچەیە، گەیشتووەتە٢٨هەزار و٤٧٣کەس. وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند، رژیمی زایۆنی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ١٦جار پەلاماری کەرتی غەززەی داوە کە بەهۆیەوە، ١٣٣ کەس شەهیدو ١٦٢ کەسیش برینداربوون. ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردوو-وە تائێستا گەیشتووەتە٢٨هەزار و٤٧٣ کەس و ژماری بریندارانیش ٦٨هەزار ١٤٦ کەس .

بە تێپەڕینی ١٣٠رۆژ بەسەر دەسپێبوونی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، چەکدارانی داگیرکەر هەروا تاوان ئەنجام دەدەن و خەریکی دروست کردنی تراژدیاو کارەساتێکی دیکەن لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لەباشوری کەرتی غەززە. زایۆنییەکان هەروا درێژە دەدەن بە کوشت و بڕ و پەلامارەکانیان لە کەرتی غەززە بە تەرکیز کردنەسەر شاری رەفەح و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارجار بەفڕۆکە جەنگییەکان رۆژهەڵاتی ئەو شارەیان بۆردومان کرد.

رژیمی زایۆنیستی لە دوێنێوە بە بۆردومانی بەردەوامی ناوچە جیاجیاکانی غەززە بەتایبەت رۆژاواو باشوری خان یونس هەڵکەوتوو لە باشووری غەززە، درێژە دەدا بە تاوانکارییەکانی. چەکدارانی زایۆنی هەروەها پەلامارەکانیان بۆسەر جەنین، ئەلخەلیل، قلقیلیە لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردونیش بەردەوام دەکەن.

لە هەواڵێکی دیکەی هاوپێوەندا هاتووە، شارۆچکەنشینانی زایۆنی سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە بە پاڵپشتیی سوپای رژیمی داگیرکەر، هیرشیان کردەسەر ئاواییەک لەباشوری نابلۆس.

ئەبوو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماسیش دوێنێ باسی کوژرانی سێ کەس لە هەشت گیراوی زایۆنی کرد کە لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی داگیرکەر بۆسەر غەززە بریندارببوون.

سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها ڕایانگەیاند، رژیمی داگیرکەر، باشوری رۆژهەڵاتی رەفەحی تۆپباران کردووە. شاری رەفەح زیاتر لە یەک ملوێن و٤٠٠هەزار ئاوارەی فەلەستینی لەخۆدا جێ کردۆتەوەو "بنیامین نەتانیاهو"ی سەرۆک وەزیرانی منداڵکوژی رژیمی زایۆنی لەم دواییەدا رایگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتوودا پەلاماری بەرفراوان دەکرێتەسەر ئەو شارە، پەلامارگەلێک کە بەهاوکاریی "جۆ بایدن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەنجام دەگرێ و نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانی بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ