شوبات 18, 2024 12:00 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، نزیک بە سەد فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە شەهید بوون.

لەسەدوسی و چوارەمین رۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە کەرتی غەززە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە تازەترین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاند، رژیمی داگیرکەر لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو، نۆ تاوانی لە کەرتی غەززە بەدژ گەلی فەلەستین ئەنجام داوە کە بەهۆیەوە، ٨٣ فەلەستینی شەهیدو ١٢٥کەسیش بریندار بوون.

میدیا فەلەستینیەکان ئەمڕۆ هەروەها ڕایانگەیاند، پتر لە دە شارومەندی فەلەستینی لە شاری غەززە لەئەنجامی بوردومانەکانی رژیمی زایۆنی شەهید بوون.

سوپای رژیمی زایۆنی لە هێرشەکانی بۆسەر ماڵێکی فەلەستینی لە گەڕەکی "شێخ ڕزوان"ی شاری غەززە، زیاتر لە دە فەلەستینی شەهید کرد.

هەروەها وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: ژماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی تاوانکارییەکانی رژیمی داگیرکەر لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا، لە٢٨هەزار ٨٥٨ کەس تێپەڕیوەو ژماری بریندارانیش گەیشتووەتە٦٨هەزار ٦٧٧ کەس.

ئێستا رژیمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان لە کەرتی غەززە، پەلامارەکانیان بۆسەر شاری ڕەفەح چڕکردۆتەوە کە باشوریترین خاڵی کەرتی غەززەیەو زیاتر لە یەک ملوێن و ٣٠٠هەزار ئاوارەی فەلەستینی لەدواپەناگە، خۆیان گەیاندۆتە ئەو شارە بچوکەو بەرەوڕووی کەم و کوڕیی بەرچاوی ئیمکاناتی بەرایین.

ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا)ش ڕایگەیاند، ١٥٨ کارمەندی فەلەستینیی ئەو ئاژانسە لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، شەهید بوون.

ئەو ناوەندەی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەئاماژە بە کێشەکانی هاوپێوەند بەهاتنی کاڵا سەرەکی و پێویستەکان لە رەفەح و دەروازەی 'کەرەم ئەبووسالم" رایگەیاند کە ژماری ئەو بارهەڵگرانەی رۆژانە دێنە غەززە، هەروا کەمترە لەو ژمارە بارهەڵگرەی ئامانجمەندکراوە واتە٥٠٠بارهەڵگر.

سەرپەیڤ