ئادار 10, 2024 11:00 Asia/Tehran

ژمارێکی دیکە لە شارومەندانی کەرتی غەززە ئەمرۆ لە هێرشی هەمەلایەنەی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو ناوچەیە شەهید یان بریندار بوون.

لە١٥٥ـەمین رۆژی ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە غەززە، تاوانکاریی داگیرکەرانی زایۆنی لە کەرتی غەززە بە بوردومانی ناوچەی "شێخ رزوان" ی شاری غەززە درێژەی بوو. لە بوردومانی ئەو ناوچەیە، چوار شارومەندی فەلەستینی شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

ماسیگرێکی فەلەستینیش بەهۆی تەقەی چەکدارانی زایۆنی لە باکوری کەرتی غەززە، شەهید بوو.

سوپای رژیمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانی لە کەرتی غەززە، دەیان ماڵ و خانووبەرەشی لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە بۆمب ڕێژ و وێران کرد. بوردومانی ئاوارە فەلەستینیەکان هەروەها ماڵێکیان لە ئوردوگای نەسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بوردومان کرد کە بەهۆیەوە، ژمارێک کەس شەهیدو بریندار بوون.

لە وەڵامدانەوە بەو تاوانکارییانە، سەرایا ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمرۆ رایگەیاند، خەباتکارانی بەهاوکاریی گوردانەکانی خەباتکاران و گوردانەکانی عەبدولقادر ئەلحوسێنی لە لقە سەربازییەکانی بزووتنەوەی فەتح، شوێنی گردبوونەوەی هێزەکان و کەرەستەو چەکئامێری دوژمنی زایۆنیان بە هاوەنی١٠٧کردۆتە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە لەتازەترین راپۆری خۆیدا رایگەیاند، لە٢٤کاتژمێری رابردوودا، رژیمی داگیرکەری زایۆنی دە تاوانی بەدژ خەڵکی سیڤیل لە غەززە ئەنجام دا کە بەهۆیەوە، ٨٢ فەلەستینی شەهیدو ١٢٢کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند، ٧٢ لەسەتی ئەو قوربانیانە، ژن ومنداڵن.

لەکاتێکدا کە هەوڵەکان بۆ ئاگربڕ لە غەززە لەبەر تەگەرەنانەوەکانی رژیمی زایۆنیستی لە چەند حەفتەی رابردوودا بێ ئاکام بووە، خاخامێکی توندڕەوی زایۆنی هاوتەریب لەگەڵ تاوانکارییەکانی سوپای رژیمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە، لە لێدوانێکی بێ شەرمانەدا خوازیاری کوشتنی هەموو ژنان و کۆرپەڵە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە بوو.

"ئەلیاهو مالی" سەرۆکی دامەزراوەیەکی توندڕەوی مەزهەبی لە شاری "یادا" لە لێدوانێکی پڕهەرادا، سەربازانی خوێندکاری لە سوپای رژیمی زایۆنی دنەدا بۆ کوشتنی فەلەستینیەکان بەتایبەت ژنان و کۆرپەڵەکان لە کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ