May 02, 2024 13:50 Asia/Tehran

ناڕەزایەتی خوێندکاران و مامۆستایانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بۆوێنە ئەمریکاو کەنەداو فەرآنساو ئۆردۆن و لوبنان بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین هەروا درێژەی هەیە.

ناڕەزایەتی خوێندکاران و مامۆستایانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بۆوێنە ئەمریکا  بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین هەروا درێژەی هەیە.

خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین لەنێو زانکۆی کولۆمبیای نیۆیۆرک ڕۆژی سێ شەم لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دران وپۆلیسی نیۆیۆرک سیتی لە هەڵکوتانە سەر بینای هیمیلتۆن هاڵ"ی ئەو زانکۆیە سەد کەسی لایەنگری فەلەستینی لێ دەست بەسەر کردن.

لایەنگرانی فەلەستین هەروەها پەرتوکخانەی زانکۆی ئیالەتی پۆرتلەند"یشیان داگیر کردو خوێندکارتانی زامنکۆی ئۆتاوای کەنەداش هەر بەو ئاراستەمانیان گرت.

هاوکات زانکۆی "مەک گیل"ی کەنەدا هەڕەشەی دەسوەردانی پۆلیسی کرد لە خوێندکارە ناڕازیەکانی و کاربەدەستانی ئەو زانکۆیە وریایان دایە خوێندکارەکان کە بێتوو شوێنی مانگرتنەکەیان چۆڵ نەکەن زانکۆ بە شێوازی داوای یارمەتی لە پۆلیس دێتە مەیدان و هاوکات خوێندکارانی زانستە ڕامیاریەکانی زانکۆی تۆڵۆزی فەڕانسەش پەیوەست بوون بە بزاڤی لایەنگری لە گەلی فەلەستین و زانکۆی مەلیک حسین بن تەلالی ئۆردۆنیش بوە گۆڕەپانی کۆبوونەوەی دژی زایۆنیستی. 

سەرپەیڤ