May 25, 2024 09:03 Asia/Tehran

میدیا جیهانییەکان، بەشێوەی تایبەت، هەواڵی بەشداریی خەڵکی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی "شەهیدانی خزمەت"یان گواستەوەو چەند میدیایەکی رۆژاواییش ناچاربوون دان بنێن بەو بەشداربوونە بەرفراوانە.

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی  سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوەو هاوڕێیانی کە لە ڕووداوی کەوتنەخواری کۆپتەری هەڵگریان، شەهید بوون، بە بەشداریی کەم وێنەو بەرچاوی خەڵکی ئێران بەڕێوەچوو کە ئەو بەشدارییە، لەنێو مێدیاکانی جیهانیشدا دەنگدانەوەی بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران لە شاری مەشهەد، بەشداری ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ئەسپەردەکرانی سەرۆک کۆمار ڕەئیسی بوون و شەقامەکانی ئەو شارە لەبەر خێڵی تازیەباران جمەی دەهات.

هەواڵدەریی فەڕانسەش ڕایگەیاند، دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئێران هاتنەسەر شەقامەکان هەتا لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕەئیسی ماڵئاوایی بکەن.

هەواڵدەریی ئەمریکیی ئاسۆشوەیتدپرێسیش لەبارەی بەشداریی بەسەدان هەزار کەسیی خەڵکی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ماڵئاوایی لەگەڵ تەرمی شەهیدان لە مەشهەد ڕاپۆرێکی بڵاو کردەوە.

بەشداریی هەزاران ئێرانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی سەرۆک کۆمار، کرایە سەردێڕی گرینگترین هەواڵەکانی "بی بی سی".

میدیا عەرەبییەکانی وەک ئەلمەیادین و ئەلجەزیرەش هەواڵی بەشداریی پڕشکۆی خەڵکی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهیدانی خزمەتیان بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕووماڵ کرد.

میدیا جیهانییەکانی دیکەی وەک؛ کەناڵی ڕاشاتودەی، هەواڵدەریی ڕێیانۆوێستی، هەواڵدەریی سپۆتنیک، کەناڵی یۆرۆنیوز، کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی، رۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی، کەناڵی ئەلمەسیرە، کەناڵی ئەلعەرەبی، هەواڵدەریی ئاناتۆلی، کەناڵی تی ئاڕ تی و کەناڵی ئەلعەرەبییە، ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ئەسپەردەکرانی شەهیدانی ڕێگای خزمەتیان بڵاو کردەوە.

سەرپەیڤ