ته‌مووز 06, 2024 12:45 Asia/Tehran

بەشداری خەڵکی ئێران لە نێوخۆو هەندەران لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بوە لە نێو میدیا نێودەوڵەتیەکان دا.

تەلەفزیۆنی ئیس دی ئیفی ئاڵمانیا وێڕای ئاماژە بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان لەنێوخۆو دەرەوەی وڵات دانی نا بەوەدا کە لەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دا، بەبێ گومان ئاماری دەنگدەران زۆرتر لە خولی پێشوترە. 

ڕۆیتێرزیش بەدانی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەشداری خەڵکی ئێران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ڕایگەیاند کە بەشداری بەربڵاوی ئەو خەڵکە لەو هەڵبژاردنەدا بوە هۆی ئەوەی کە چەند جار کاتی دەنگوەرگرتنەکە درێژ بکرێتەوە.

کەناڵی جەزیرەش چەند ووێنەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە حسینیەی ئیمام خومەینی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند کە تامەزرۆیی  لە خولەکانی پێشتر زۆرتر بەدی دەکرێ.

کەناڵی مەیادین"یش بەبڕینی پڕۆگرامە ئاسایەکانی چرکەساتی دەنگدانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، بڵاو کردەوەو ئەو هەڵبژاردنەی بۆ خەڵکی ءیران بە گرینگ لێکدایەوە.

فڕانس ٢٤یش بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بەو هەڵبژاردنە ڕایگەیاند کە خەڵکی تاران بەر لە کرانەوەی بنکەکانی دەنگدان لەبەردەم ئەو بنکانەدا ڕیزیان بەستبوو.

ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست"یش لە ڕاپۆرتێک دا بەشداری خەڵکی ئێرانی لەسەر سندوقەکانی دەنگ دان ڕوماڵ کرد، کەناڵی عەرەبیەش ڕایگەیاند کە خەڵکی ءیران بۆ بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا لە کاتژومێر  هەشتی سەرلەبەیانیەوە لە دەرەوەو نێوخۆی ئێران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

کەناڵی عەهدیش بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنەی خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە سوریا ئەو هەڵبژاردنەی بە زۆر گرینگ پێناسە کرد.

کەناڵەکانی فەلەستین یەوم و تی ئاڕتی تورکیاشوێرای ڕوماڵی هەڵبژاردن لە شارو گوندەکانی ئێران بەشداری لەو هەڵبژاردنەیان بە بەرچاو لێکدایەوە. 

سەرپەیڤ