ته‌مووز 18, 2024 12:16 Asia/Tehran

شیعەکان و ئەویندارانی حەزرەتی ئیمام حوسێن(ع) و یارانی وەفاداری لە ڕۆژی عاشورادا لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان، ڕێوڕەسمی ماتەمین و تازیەدارییان بەڕێوە برد.

ئێرانیانی دانیشتووی مالزیا ئێوارەی رۆژی عاشورا بە داگیرساندنی مۆم بەیادی ئێش و ئازارکێشانی حەزرەتی زەینەب (س) کۆڕی ماتەمینیان بەڕێوەبرد و شینگێڕیان کرد.

مەدح و پێهەڵاگوتن، باسکردنی موسیبەتێک کە بەسەر ماڵباتی پێغەمبەر(د.خ)دا هاتووەو وتاردان لەبارەی رۆڵی کاریگەری حەزرەتی زەینەب(س) لە زیندووکردنەوەی ڕاپەڕینی عاشورای ئیمام حوسێن(ع)، لە بەرنامەکانی دیکەی ڕێوڕەسمی ئێوارەی عاشورا لە کوالالامپوری پایتەختی مالزیا بوو. ڕێوڕەسمی تازیەباریی شەوی عاشورا لە پایتەختی هیندیش بەڕێوە چوو. هەروەها خوێندنەوەی چۆنیەتی کوژرانی ئیمام حوسێن(ع) و شینگێڕیی و نوێژی نیوەڕۆی عاشورا لە ناوەندی ئیسلامیی فەڕانسە بەڕێوە چوو. هاوکات لەگەڵ گەیشتنی رۆژی عاشورا، ڕێوڕەسمی تازیەباریی بۆ ئیمام حوسێن(ع) لە سارایۆڤۆی پایتەختی بۆسنەو هێرزەگۆڤین بەڕێوە چوو.

بەسەدان کەس لە ئەوینداران و هۆگرانی قوتابخانەی ئیمام حوسێن(ع) لە مۆسکۆ و ناوچە موسڵمان نشینەکانی دیکەی ڕووسیا، هاوکات لەگەڵ رۆژی عاشورا، تازیەبارییان کرد. ڕێوڕەسمی تازیەباریی خەڵکی موسڵمانی ئەفغانستان بە شیعەو سوننەوە، دوێنێ و هاوکات لەگەڵ رۆژی عاشورا، بەڕێوەچوو. لە شەوی عاشورادا ئێرانیانی دانیشتووی چین، خوێندکاران، ڕاوێژکارانی سەربازیی و دیپلۆماتەکان لەدەوری یەک کۆبوونەوەو لە ماتەمینی سەروەر و سالاری شەهیدان حەزرەتی ئیمام حوسێن(ع) لە کەشێکی پڕ لە خەم و ماتەمدا، شینگێرییان کردو فرمێسکیان هەڵوەراند.

ڕێوڕەسمی عاشورا لە شاری "قەتیف"ی عەرەبستانیش بە بەشداریی ژمارێکی زۆر لە خەڵک بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ