ته‌مووز 25, 2024 11:56 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی تورکیا لەنێو خاکی ئێراق، کاربەدەستان و پارتەکانی ئێراقی داوای بەرەنگار بوونەوەی ئەم بڕیارەی ئەنقەرە و بەرزکرانەوەی سکاڵا بە دژی تورکیایان کرد لە دادگە نێودەوڵەتییەکان دا .

فیلمە بڵاو کراوەکان لەنێو میدیاگان هەموویان نیشاندەری ئەوەیە کە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە باکووری ئێراق تەنیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکان و ناوچە چۆڵەکان نەبووە بەڵکوو ناوچە ئاوەدانەکان لەقوڵایی پارێزگەی دهۆکیشی گرتوەتەوە و هێزەچەکدارەکانی تورکیا لە قوڵایی باکووری ئێراق، بنکەی پشکنین و لافیتەگەلێکیان  داناوە و لەسەری دانوسیویانە ئێرە سنووری تورکیایە.

سروە عەبدولواحد سەرۆکی فراکسیۆنی نه وه ی  نۆێ لە پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە ئاستی ئامادەبوونی  هێزی تورکیا لە باکووری ئێراق وتوویەتی :ئەنقەرە بیست وسێ بنکەی سەربازی لە دوو بنکەی هەولێر و دهۆک لە باکووری ئێراق داناوە .

غیاس سوورچی  ئەندامی باڵای  یەکێتی نیشتمانی  کوردستانی ئێراقیش  بە ڕاگەیاندنی ئەوەی سوپای تورکیا ئەم دواییە  پێشڕەوی کردوەتە قوڵایی چل کیلومەتریی خاکی ئێراق  و بنکەی پشکنینی لە زۆربەی ڕێگاکانی سەرەکی بەتایبەت لە پارێزگەی دهۆک داناوە  وتیشی : ئەم دەست درێژکارییەی سوپای تورکیا ، داگیرکاری سەربازییە و دەبێ بە پێی  یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەگەڵی بجووڵینەوە.

ئایەتوڵڵا بەشیر نەجەفی  مامۆستای ئایینی ئێراقیش  لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئانیل  بورا ئینان  باڵوێزی تورکیا لە ئێراق و کۆڕی هاوڕێی   پێداگریی کرد لەسەر نەیارەتی توندی خۆی لەگەڵ سیاسەتەکانی تورکیا  لەوان دەست درێژکاری سەربازی لە نێو ئێراق و پرسی ئاو  . هەروەها لەنێو بیروڕای گشتیش دا  خاوەن ڕایانی سیاسی و میدیاکانی ئێراقیش ڕوانگەیان بەرامبەر بە ئامادەبوونی سەربازی چەشنێک داگیرکاری و جیاکردنەوەی هێدی هێدی بەشێک لە خاکی باکووری ئێراق و لکاندنی بە خاکی تورکیایە و لەم ڕووەوە خوازیاری گرتنەبەری هەڵوێستێکی جیددی لەلایەن  بەغدا و هەولێرن .

توندبوونی ناڕەزایەتی کاربەدەستانی ئێراقی بەرامبەر ئەم پەلامارانەی تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق لە حاڵێکدایە کە ئەردوغان هەمووکات ئیدیعا دەکات  ئەم پەلامارانە بە هاواهەنگی لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ