غەززە شارێک لە ژێر گوشاری بۆردومان و قەیرانی تەندرووستیدا
لەکاتێکدا کەمپەینی واکسیناسیۆنی ئیفلیجی منداڵان لە ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەست پێ بووە، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم کەرتە بەتایبەت شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کەوتۆتە بەر پەلامار و بۆدرومانی قورسی ڕژێمی زایۆنی و هەژمارێک شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە.
دوابەدوای پەلامارە پڕ تووند و تیژییەکانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری کەرتی غەززە هێزی داگیرکەر دەستی دایە بۆردومان کردنی خێوەتەکانی پەناگەی ئاوارەکان لە نزیکی شاری ئەسدا کە ئەو بۆردومانە شەهید بوونی چەن شاروومەندی فەلەستینی و بریندار بوونی هەژمارێک خەڵکی بێ تاوانی دیکەی لێکەوتەوە هەروەها بە هۆی بۆردومانی بێبڕاوانەوەی ناوچە جۆراوجۆرەکانی "ڕەفەح" و "خان یونس"، ژنێک شەهید بوو و هەژمارێکیش بریندار.
ئەم پەلامارانە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززەی لە نیوەشەوی ڕابردووە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گرتەوە، لە لایەکی دیکەوە هێزە داگیرکەر و دەسدرێژکارەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومان کردنی ئەو زەوی و زارە کشت و کاڵیانەی کە لە نزیکی فەلەستینی داگیرکراودا هەڵکەوتبوون. بۆردومانی ڕژێمی زایۆنی چڕ کرابوویە سەر ناوچە سنوورییەکانی نزیک بە فەلەستینی داگیرکراو و بووە هۆی تیاچوونی ماڵ و خانووبەرەکانی نزیکی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی داگیرکەری ئیسراییلی. لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە ئەو پەلامارانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، شەهید بوونی ٣٣ کەس و بریندار بوونی ٦٧ کەسی دیکەی لێکەوتۆتەوە.
لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر شەقامی کەشکۆ لە ناوچە زەیتوون هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیش دوو فەلەستینی شەهید بوون. سەرچاوە هەواڵییەکانیش باسی هێرشی هێزی زایۆنی بۆ سەر کەفەردان لە ڕۆژاوای جنینیان کردووە کە خەباتکارانی گوردانەکانی "شهداء الاقصی" لە شەڕێکی قورسدا دژ بە هێزی داگیرکەر لە نزیکی ماڵێکی گەمارۆدراو لە شارۆچکەی کەفەردان دوژمنی زایۆنییان خستە بەر شالاوی هێرش و ئاگرێکی قورس و زەبرێکی زۆریان لێدان. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین هەروەها رایگەیاندووە بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە حەوتی ئۆکتبری ڕابردووە تا ئێستا چل هەزار و ٨١٩ کەس شەهید بوونە و ٩٤ هەزار و ٢٩١ کەسیش بریندار.